بەشی پەنجا و شەشەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی؛ مامانە خۆماڵییەکان و هەڵەی سەردەم:

بەشی پەنجا و شەشەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی؛ مامانە خۆماڵییەکان و هەڵەی سەردەم:


ئەفسانە و خەیاڵاتی بێبناغە لە نێوان خەڵکی ئێمەدا زۆرە، لەبەر ئەوە تێکۆشان بۆ ڕاست کردنەوەی ئەو هەڵانە ئەرکی سەر شانی هەمووانە:

*دەڵێن: ئەگەر ژنی سکپڕ لەسەر پشت بخەوێت دەبێتە مایەی خنکانی کۆرپەڵە، بەڵام ژنی سکپڕ بەهەر لایەکدا دەتوانێت بخەوێت و زیانی نییە تەنها لەسەر سک لە (٣-٤) مانگی کۆتایی سک پڕیدا نەبێت کە پاڵەپەستۆ دەخاتە سەر منداڵدان و کۆرپەڵە.

*دەڵێن: ئەگەر ژنی سک پڕ بیەوێت لەسەر لاتەنیشتێک خۆی وەرگێڕێتە سەر لایەکی تر دەبێ یەکەم جار هەستێتەوە و ئینجا خۆی بخاتە سەر لایەکی تر، ئەوەش بنەمایەکی زانستی نییە و هەڵەیە.

*دەڵێن: ئاو مەدەن بە ژنی تازە زاو، لە کاتێکدا کە لە هەوای گەرمدا کە ئارەق لە دەم و چاوی ژنی تازە زاو وەکوو کەسێکی ماندوو هێشتا دەتکێت، یەک پارداخ (ئاوخۆری) ئاوی فێنک کەش و هەوایەکی تازەتر دەداتە ژن و پێویستە، بەڵام خۆیانی لێ دەبوێرن و لە جێگای ئەودا چایەکی گەرمی دەدەنێ کە لە دەم و لێوی وشکی ژندا دیارە کە لەشی پێویستی بە ئاوە.

لەوانەیە هەڵەترین و ترسناکترین هەڵەی مامانی خۆماڵی ئەوە بێت، کە ئاو نادەن بە منداڵی سک چوو واتە: (ئیسهاڵ) بە هۆی هەمان هەڵەوە لەوانەیە هەزارەها منداڵ لە کۆن و تازەوە لەو شوێنانەنی کە هەتا ئێستا دەستی پزیشکان پێ نەگەیشتووە گیانیان لەدەست دابێت!.



تعليقات