ئەو گریان و هەڕەشانەی ئێرانییەکان بۆ قاسم سولەیمانی دەیکەن، بۆ ئەو نییە، تەنیا ترسی لەناوچوونی خۆیانە.

ئەو گریان و شیوەنەی کە لایەنگرانی حکوومەتی ئاخووندی و دەسەڵاتدارانی ئێران دەیکەن گریان بۆ گەورە تیرۆریستی نێودەوڵەتی قاسم سولیەمانی نییە، تەنیا خەمی لە ناوچوونی خۆیانە.


ئایا ئەم دەسەڵاتەی ئێستای ئێران چاکسازی تێدا دەکرێت؟ یان ئەم حکوومەتە بە تەواوەتی لەناو دەچێت؟
یەکەم: ئەم حکوومەتە دەبێ لەناو بچێت و هیچ ئاڵوگۆڕێکی چاکسازی تێدا ناکرێت و لەناوچوونیشی مسۆگەرە، چ لە ناو خۆی وڵاتەوە چ لەدەرەوەی وڵاتەوە.
دووەم: مانەوەی ئەم حکوومەتە مەترسیدارە هەم بۆ خەڵکی ئێران و هەمیش بۆ هەموو وڵاتانی دەورووبەر و کوردستان و وڵاتانی ڕۆژئاوای.
سێیەم: ئەگەر حکوومەتی ئێرانی داگیرکەر لە لایەن خەڵکی خۆی و وڵاتانی ڕۆژئاواییەوە لەناو نەچێت ئەوا باڵا دەست دەبێت و هاوشێوەی کۆریای باکوور دەبێتە وڵاتێکی تەواو دیکتاتۆر.
چوارەم: ئەگەر ئەم حکوومەتە نەرووخێت ئەوا ئەمریکا لە ئاسیا شکستێکی سیاسی و ئابووری و سەربازی دەخوات و دەبێت لە هەموو بەرژەوەندییە ترلیۆن دۆلاریەکانی پاشەکشە بکات، ترامپیش بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو هیچ دەنگێک ناهێنێت و لە دەسەڵات لا دەچێت و هەموو ئەو پەیماننەی کە دوایەتی بە خەڵکی ئەمریکا بەدرۆ دەردەچێت.
پێنجەم: کەوابوو ئەم حکوومەتە ڕووخانی مسۆگەرە و بەم زووانە ئاکامەکانی دەبینین.

تعليقات