خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بت-پەیکەر:

خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بت-پەیکەر:


ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر بینی بتی دەپەرست، واتە لەگەڵ خودای گەورە درۆ دەکات و لەسەر ڕێگای ناحەق و باتڵدایە.

ئەگەر بتەکە لە دار دروست کرابوو و ئەویش دەیپەرست، نیشانەیە بۆ دووڕۆووی ئەو کەسە لە ئایینەکەی.

ئەگەر بت و پەیکەرەکە لە سیم و تێل دروست کرابوو، واتە بەپێی ئارەزوو، خۆی لە ژنێک نزیک دەکاتەوە کە حەزی لێیەتی و دەستی لەگەڵ تێکەڵ دەکات.

ئەگەر بتەکە لە زێڕ دروست کرابوو، حەزی بەلای کاری ناڕەوا و کۆکردنەوەی ماڵ و ساماندا دەڕوات.

ئەگەر پەیکەرەکە لە گەوهەری دوڕ دروست کرابوو، ئەوا ئەو کەسە، ئایین بۆ مەبەستی کۆکردنەوەی ماڵی حەرام بەکار دەهێنێ.

ئەگەر بت و پەیکەری لە ماڵەکەی خۆیدا بینی، واتە ئەو کەسە، لە ئاوەز و زانیارییەکانی کەم دەبێتەوە و سەرسام دەبێ پێی.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی بت لە خەودا، سێ لێکدانەوەی هەیە.

یەکەم: درۆ و ناحەقی و باتڵ. دووەم: فێڵبازی و دووڕووی. سێیەم: ژنی خراپ و فڕیودەر.



تعليقات