بەشی چل و چوارەمی ئەدەب، سەرەتای ڕۆمان نووسین لە ئەدەبی کوردیدا:

بۆ یەکەمین جار نووسینی ڕۆمان بە زمانی کوردی لە ناو کوردەکانی سۆڤیەتی پێشوو دەستی پێکردووە.

بۆ یەکەمین جار نووسینی ڕۆمان بە زمانی کوردی لە ناو کوردەکانی سۆڤیەتی پێشوو دەستی پێکردووە، یەکەمین هەوڵێش لە لایەن نووسەری گەورەی کوردەوە “عەرەبی شەمۆ” دراوە کە لە ساڵی ١٩٣٥ز ڕۆمانی “شڤانی کورد” بە دیالێکتی کرمانجی ژووروو بە پیتی لاتینی نووسیووەتەوە ئەم ڕۆمانە دواتر کراوە بە ڕووسی و فەڕەنسی و ئەرەمنی… ئینجا دواتر هەر ” عەرەبی شەمۆ” ڕۆمانەکانی “کوردی ئەلەگەز” و “بەربانگ” و ئینجا لە ساڵی (١٩٦٦ز) ” قەڵای دمدم”ی نووسییەوە دوای ” عەرەبی شەمۆ” چەند نووسەرێکی کوردی سۆڤیەتی تر دەستیان کردووە بە نووسینی ڕۆمان لەوانە ” حاجی جوندی” کە ڕۆمانی ” هەوارێ” و ” بەهار هات”ی نووسییەوە، “عەلی عەبدولڕەحمان” ڕۆمانەکانی “خاتێ خانم” و “گوندی مێرخاسا”ی نووسی، ئەم ڕۆمانانە بەشێکی زۆریان کاریگەرییەکی ئەوتۆیان نەبووە لەسەر ڕەوتی گەشەسەندنی ڕۆمان لەناو کوردستاندا چونکە تا درەنگ نەگەیشتووەنەتە بەشەکانی کوردستان.
نووسەرانی کورد لەناو بەشەکانی کوردستاندا ئەم ڕۆمانەیان نەخوێندووەتەوە چاویان پێ نەکەوتوونە.
– ڕۆمانەکان بە شێوەی زاری کرمانجی ژووروو بە ڕێنووسی پیتی لاتینی نووسراون، زمانی نووسینیان زۆر سادە ڕەوانە.
– بیر و باوەڕی سیاسی ئایدلۆژیەتی سۆشیالیزمی سۆڤیەتی پێشوو بەسەر ڕووداوەکان زاڵە.
شێوەی ڕۆمانەکان گێڕانەوەیە وەکوو داستان و چیڕۆکە فۆلکلۆرییەکان چونکە بناغەی نووسینی ڕۆمانەکانی داستانی ئەفسانە و بیرەوەری فۆلکلۆری کوردین، دوورن لە تەکنیکی تازە و هاوچەرخ.

بەشی چل و چوارەمی #ئەدەب، #سەرەتای #ڕۆمان #نووسین لە #ئەدەبی #کوردیدا:
بۆ یەکەمین جار نووسینی ڕۆمان بە #زمانی #کوردی لە ناو #کوردەکانی #سۆڤیەتی #پێشوو دەستی پێکردووە.

تعليقات