بەشی پەنجا و دوویەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی؛ نیشانەکانی سک پڕی ژنان لە دووای چوار مانگیەوە:

بەشی پەنجا و دوویەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی؛ نیشانەکانی سک پڕی ژنان لە دووای چوار مانگیەوە:


١- بیستن و ژماردنی دەنگی لێدانی دڵی منداڵ: ژمارەی لێدانی ئاسایی دڵ (١٤٠) جارە لە خولەکێکدا، لە کوڕدا کەمترە و لە کچدا هەندێک لەو ژمارەیە زیاترە.

٢- هەست پێ کردنی بەشەکانی کۆرپەڵە: دەست و پێ و ئەندامەکانی تر بەهۆی دکتۆرەوە لەسەر پێست هەست پێ دەکرێت.

٣- جوڵانی کۆرپەڵە: ئەو جوڵانە هەندێکی بەهۆی ژنەوە هەست پێ دەکرێت.

٤- وێنەگرتن: وێنەگرتن بەهۆی تیشکی ئێکسەوە (X) بوون و نەبوونی کۆڕپەڵە ئاشکرا دەکات.

٥- ڕاوەستانی خوێنی مانگانە: زۆربەی ژنان بەهۆی ڕاوەستانی خوێنی مانگانەوە سک پڕی خۆیان دیاری دەکەن.

٦- گۆڕانی مەمکەکان: (مەمەکان-مەمکەکان) گەورە دەبن و دەخورێن و شێوەی ئاسایی خۆیان لەدەست دەدەن، ئەوەش لە ژنێکی یەکەم زگدا زیاتر دەردەکەوێت.

٧- دڵ (تێکهەڵاتن-تێکچوون) و ڕەشانەوە: ژنی سک پڕ بە زۆری لە بەیانیاندا دڵی تێک هەڵدێت یان دەڕشێتەوە و لە هەندێک لە ژناندا تا ئێوارە درێژەی دەبێت.

بۆ دیاری کردنی ماوەی سک پڕیش لە دووای بەیەک گەیشتنی نوتفەی ژن و تۆی-توخمی پیاو (٢٧٠) ڕۆژە.



تعليقات