بەشی پەنجایەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی؛ تەندروستی کۆ ئەندامی زاوزێ:

بەشی پەنجایەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی؛ تەندروستی کۆ ئەندامی زاوزێ:


یەکەم: لە نێرینەدا:

ئەلف- لە منداڵیدا: پێویستە هەموو ڕۆژێک کۆ ئەندامی زاوزێ، بە سابوونی ئاسایی بشۆردرێت و ئەگەر خەتەنەش واتە: (سوننەت) نەکرابێ، ژێر پێستی توڵی خاوێن بکرێتەوە.

بە- لە هەنگاوی باڵغیدا: پێویستە زوو زوو و بەتایبەتی لە دووای هەر خەوتنێکدا (احلام) کۆ ئەندامی زاوزێی بە ئاوی سارد یان نیوە گەرم (شلەتێن- شیتین) و ماددەیەکی دژە میکرۆبکراو بشوات.

دووەم: لە مێیینەدا:

ئەلف- لە منداڵیدا: هەموو ڕۆژێک شۆردنی دەزگای زاوزێ، بە ئاوی سارد و سابوونی ئاسایی بە تایبەتی لە هاویندا شتێکی پێویستە.

بە- لە کاتی باڵغیدا: کچ پێویستە جلی ژێرەوەی ڕاحەت و کراوە بێت و دووای دەرچوونی لە ماڵ بیگۆڕێت، چونکە تۆز و گەردی ژوورەوە هەمیشە هەڵگری میکڕۆبە، کە لەوانەیە لەسەر بەرگەکە بنیشێ و بەهۆی نزیکی لەشەوە بگوازرێتەوە بۆ ناو دەزگای زاوزێ.

جیم- بۆ ژنانی بێ نوێژ واتە: (سووڕی مانگانە): لەو کاتەدا دەبێ کۆششی زیاتر بکرێت، چونکە دەزگای زاوزێ، پڕە لە خوێن و ئامادەی پێشوازییە لەهەر میکڕۆبێک کە بێتە ژوورەوە، هەر لەبەر ئەوەشە کە (جووت بوون-تێکەڵاوی) لەو کاتەدا زیانبەخشە و لە شەرعیشدا قەدەغەکراو و زیان بەخشە، لەو قۆناغەدا پێویستە ژن بە گیراوەی دژە میکڕۆبی نیوە گەرم وەکوو پەڕمەنگەنات، کۆ ئەندامی زاوزێی دەرەوەی بەیانیان و ئێواران خاوێن بکاتەوە.

ئەگەر خوێن بەربوونیشی زۆر بوو، دەبێ لە لینژی(ئەو پەڕۆیەی ژن دەی خاتە سەر داوێنی، لە کاتی سووڕی مانگانەدا) تایبەتی کەڵک وەربگرێت، لینژ دەبێ لە پارچەی نەرم یان لۆکە بێت، کە تایبەتمەندی (هەوری) هەیە یان بەندێک بە شێوەی پیتی (تی ئینگلیزی) بەکاربێنێت، بەداخەوە زۆربەی ژنان لە پەڕۆە کۆن کەڵک وەردەگرن، چ جای ئەوەی کە دەبێ هەر ژنێک دەفتەرێکی تایبەتی هەبێ بۆ نووسینی یەکەم ڕۆژی خوێن دیتن تا کۆتایی هاتنی.

دال- بۆ ژنانی سک پڕ: بۆ ئەو ژنانە شۆردنی ئاسایی داوێن و پێوەردکردنی تۆزی دژە میکڕۆبی سولفامید، بە نێوان ڕانەکان و لێوەکانی داوێندا بەسە.

ئەگەر ژنێک لە کاتی سکپڕیدا تەڕی دیاربێت لە دەزگای زاوزێیدا، دەتوانێ ئەندامی جووت بوونی بە ئاوی کوڵاوی ساردکراوە و یەک کەوچک گیراوەی نیوە لەسەدی ئەسید ئەستیک واتە(سرکە) بشواتەوە.




تعليقات