خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بریانی-کەباب-برژاوەکان-گۆشتی برژاو:

خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بریانی-کەباب-برژاوەکان-گۆشتی برژاو:


ئیبن سیرین دەڵێت: بریانی و گۆشتی سوورەوەکراو، یان کەباب لە خەودا، نیشانەی کەسێکە کە خاوەنی قسەی خۆیەتی و خوازیازی بەدەستهێنانی ڕزق و رۆزی فراوانە و گۆشتی سوورەوەکراو یان کوڵاو، لێکدانەوەکەی باشترە و وەک لە گۆشتی کاڵ یان خاو.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێت: ئەگەر کەسێ بینی گۆشتی سوورەوەکراوی مەڕی دەخوارد، واتە هێندەی ئەو گۆشتە، ماڵ و سامانی بە زەحمەت دەست دەکەوێت.

ئەگەر گۆشتی مانگا و چێلی بە بریانیکراوی دەخوارد، واتە لە مەترسییەکان پارێزراو دەبێت.

ئەگەر گۆشتی بەرخی سوورەوەکراوە یان چێکراوی دەخوارد، واتە ماڵ و سامانێکی کەمی دەست دەکەوێت و هەندێ لە لێکدەرەوانی خەو گوتوویانە: خواردنی گۆشتی بەرخی لێنراو لە خەودا، نیشانەی لە دایکبوونی کوڕێکە.

جابری مەغریبی دەڵێت: ئەگەر بینی سەری برژاوی بەرخی دەخوارد، ئەوا لە لایەن کەسێکی گەورەوە قازانجی پێدەگات.

ئەگەر مریشکی برژاوی دەخوارد، ئەو لەلایەن ژنێکەوە بە فێڵ و تەڵکە سەروەت و سامانێکی دەست دەکەوێت.

ئەگەر ماسی برژاوی دەخوارد، ئەوا گەشت دەکات و ئەگەر بینەری خەوەکە کەسێکی خۆپارێز و لە خواترس بوو، دەچێتە پاڵ ڕای گشتی یان قسەی پیاوێکی گەورەوە، بەڵام ئەگەر کەسەکە خراپەکار بوو، خەوەکەی نیشانەی ئازار و مەینەتی و دۆژمنایەتییە.

ئەگەر ماسییە برژاوەکە تازە بوو، لێکدانەوەکەی باشترە لە ماسی کۆن و سوێر.

ماسی گەورە باشترە لە ماسی ورد و بچووک و بینینی فرۆشیاری گۆشتی برژاو لە خەودا، نیشانەی پیاوێکە کە بە هۆیەوە خەڵکی ڕزق و ڕۆزی فراوانیان لێ دەست دەکەوێت.



تعليقات