وێنەی شوێنەوارێکی دۆزراوە لە دھۆک کە بۆ ٢٨٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

لەژێر کورسی پادشادا چەن ئاژەڵی ئەفسانەیی و شێرێک دەبیندرێت .


ناوچە شاخاویەکانی کوردستان ڕێژەیەکی زۆر شێری تێدا بووە ، دواین شێر لە کوردستان دوو سەدە پێش ئێستا لە ناوچووە و لە ئێستادا ئەم ئاژەڵە لە کوردستان ناژی.
تیمێکی پسپۆڕی ئیتاڵی لە بواری شوێنەوارە مێژوویەکان، شوێنەوارێکی زۆر گرنگ لە دھۆک دەدۆزنەوە کە پێکھاتووە لە ١٠ نەخشی بەردین و تێیدا خوداوەند و پاشای ئاشوورییەکان دەرکەوتوون.
ئەو دۆزینەوەیە لە ئەنجامی کاری پڕۆژەی (فایدا )یە کە تێیدا پرۆفیسۆر دانیلی موراندی بوناکوسی لە (زانکۆی ئۆدینی_ئیتاڵیا) و د.حەسەن ئەحمەد قاسم (ب. شوێنەواری دھۆک) بەشدار بوون و ئەو پڕۆژەیە، کارێکی ھاوبەشە کە لە دھۆک ئەنجام دەدرێت و بە کارێکی گرنگ لە بواری شوێنەوارناسی لە کوردستان ئەژمار دەکرێت.






تعليقات