خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بخور-سووتاندنی بۆنی خۆش:

خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بخور-سووتاندنی بۆنی خۆش:


ئیبن سیرین دەڵێ: بخورکردن و سووتاندنی بۆنی خۆش لە خەودا، دەستکەوتنی ماڵ و سامانە لە لایەن پیاوێکی گەورەوە.

ئەگەر بینی بۆنی خۆشی بە بخور دەکرد، واتە بەقەدەر ئەو بۆنە، لە لایەن پیاوێکەوە ماڵ و سامانی بە دەست دەکەوێت.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بخورەکە بۆنخۆش بوو، نیشانەی خێر و بەرەکەتی زیاترە بۆ بینەری خەوەکە.

ئەگەر بخورەکە بۆنی خۆش نەبوو، لێکدانەوەکەی بۆ خاوەنی خەوەکە، بە پێچەوانەوەیە.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: لێکدانەوەی بخورکردن لە خەودا، سێ جۆرە.

یەکەم: ماڵ و سامانێکی زۆر. دووەم: خوشگوزەرانی. سێیەم: ناو و ناوبانگی چاکە.




تعليقات