دیتن و لەبەرکردنی زرێ-بەرگی شەڕ لەخەودا چ واتایەکی هەیە؟

دیتن و لەبەرکردنی زرێ-بەرگی شەڕ لەخەودا چ واتایەکی هەیە؟
خەوننامەی کوردی، بەشی زە؛ زرێ-بەرگی شەڕ:
دیتین و لەبەرکردنی زرێ-بەرگی شەڕ، لە خەودا ئەم واتایانەی هەیە:
ئیبن سیرین دەڵێت: ئەگەر دیتی زرێی پۆشیوە، واتە لە شەڕ و بەڵای دوژمن پارێزراو دەبێت.
ئەگەر بینی زرێیەکە لەناوچوو، واتە دوژمن بە سەریدا زاڵ دەبێت.
ئەگەر بینی کەسێک زرێی پێدا و ئەویش لەبەری کرد، واتە ئەو کەسە قسەی لێدا دەبڕیت.
هەندێک لە لێکدەرەوانی خەو دەڵێن: زرێ پاسەوانی ئایینە.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێت: ئەگەر کەسێک دیتی زرێی هەیە، واتە خۆی یان ئەندامانی خێزانەکەی لە بەڵای دوژمنان پارێزراو دەبن.
ئەگەر بینی لەگەڵ زرێدا چەکی شەڕیشی بە خۆیەوە بەستبوو، واتە لە هەموو بەڵایەکان و لە فێڵی هاوڕێیانی پارێزراو دەبێت.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێت: بینینی زرێ لە خەودا شەش واتای هەیە:
یەکەم: ئاسایش و پارێزراوی. دووەم: پاسەوانی ئایین. سێیەم: هێز. چوارەم: پارە و سامان. پێنجەم: ژیان و گوزەران. شەشەم: چاکە.
هەروەها زرێگەر، ئەو کەسەی جلی زرێ دروست دەکات، پیاوێکە کە خەڵکی فێری هونەر و دابونەریت دەکات.
بۆ دیتنی بابەتەکە بە نووسین سەردانی ماڵپەڕ بکە:

No comments:

Post a Comment