بۆچی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس، لە لایەن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە زۆر گرنگ بوو؟

لە هێرشێکی ئاسمانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، تیرۆریستی ئێرانی قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی گەورە تیرۆریستی نێو دەوڵەتی، لە فڕوکەخانەی بەغدا کرانە ئامانج و لەناوچوون.


پێنتاگۆن: ئەم هێرشە بە فەرمانی راستەوخۆی سەرۆکی ئەمریکا دوناڵد ترامپ ئەنجام دراوە.
کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهەدی موهەندیس دەتوانێت کاریگەری سیاسی و ئەمنی گەورە نەتەنیا لە ئێران بەڵکوو بۆ عێراق و لەسەر ناوچەکەش دابنێت.
قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس سەری هەموو خراپەکاریەکان بوون لە عێراق و سووریا و وڵاتانی دیکەی دەورووبەر و ناوچەکە.
قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس ڕۆڵێکی گەورەیان هەبوو لە پێگەی ئێران و حەشدی شەعبی و ڕێکخراوە تیرۆریستییە شێعەکان لە وڵاتانی ناوچەکە و کەنداو و وڵاتانی ڕۆژئاوای بۆ تێکدان و ئاسایشی خەڵک.
کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئێران و عێراق دەبێت.
سەرۆکی ئێرانی داگیرکەر (عەلی خامنەیی) لە پەیامێکی دا گوتی کوشتنی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئێمەوە بێ وڵام نامێنێت، و جێگرەوەیەکی بۆ قاسم سولەیمانی دەست نیشان کرد.
کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس هەنگاوی یەکەمی شەڕی ڕاستەوخۆی ئەمریکایە دژی ئێران و گرووپە تیرۆریستییە شێعەکانی سەر بە ئێران لە خاکی عێراق.

تعليقات