خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ برین-زام:

خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ برین-زام:


ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر کەسێک بینی زام بە لەشیەوەیەتی و خوێنی لێ دەهات، واتە بەسەر ئەو دوژمنەیدا کە برینداری کردووە، زاڵ دەبێت و هەروەها خێر و قازانجی دەست دەکەوێت.

ئەگەر دیتی خوێن لە شوێنی برینەکەی هات و جەستەی خوێناوی بوو، واتە پارەی حەرامی دەست دەکەوێت.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر کەسێک دیتی برین لە جەستەی هات و لەشی خوێناوی بوو، ئەوا بەقەدەر خوێنی ئەو برینەی کە لە لەشی هاتبوو، پارە و سامانەکەی کەم دەکات.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی برین لە خەودا، سێ واتای هەیە:یەکەم: زاڵ بوون. دووەم: خێر و قازانج. سێیەم: کەمبوونەوەی پارە و سامان، بەتایبەت ئەگەر بینی برینەکەی خوێنی لێیەوە دەهات.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر دیتی بریندار کراوە، نیشانەی کارێکی سەخت و گرانە کە بەدیار دەکەوێت.

ئەگەر بینی خوێن لە برینەکەیەوە دەهات، واتە کەسێک درۆیەکی بۆ هەڵدەبەستێت و دوواتر دەردەکەوێت کە درۆ بووە و ئەو درۆیەی بۆ هەڵبەستراوە.

ئەگەر دیتی شوێنی برینەکە هەڵئاوساوە، واتە پارە و سامان و گوزەرانێکی خۆشی دەبێت بەڵام لە هاوڕێ و خزمەکانی جیا دەبێتەوە.



تعليقات