بەشی چل و یەکەمی ئەدەب؛ ڕۆژنامەگەری کوردی لە شام:

بۆ یەکەمین جاریش لە گۆڤاری (هاوار) دەست کرا بە نووسینی کوردی بە پیتی لاتینی.


لە ساڵانی ١٩٣٢-١٩٤٢ لە شام و لە شاری (دیمەش) گۆڤارەکانی (هاوار) و (ڕۆژانوو) و(ستێر) و (ڕووناهی) لە لایەن هەر دوو برا (جەلادەت بەدرخان) و (کامەران بەدرخان) دەردەچوو، بەشێوەی کرمانجی ژووروو کە نووسەرانی بەتوانای وەک (جگەرخوێن) و (عوسمان سەبری) و (نوورەدین زازا) و (قەدری جان)… هتد بەشداریان تێدا دەکرد، دەتوانین ئەم سەردەمە بە سەردەمێکی چیرۆکی کوردی دابنێین بە شێوەی کرمانجی ژووروو، بۆ یەکەمین جاریش لە گۆڤاری (هاوار) دەست کرا بە نووسینی کوردی بە پیتی لاتینی، هەروەها کۆمەڵێک چیرۆکی بەپێز لە زمانەکانی فەڕەنسی و ئینگلیزییەوە لە لایەن ئەم نووسەرانەوە کراون بە کوردی.

تعليقات