ئاگاداری: گرنگترین رێنماییەکان بۆ خۆپارێزی لە تووشبوون بە "ڤایرۆسی کرۆنا":

یەکێک لە خراپترین شتە باوەکانی ناو کورد تەوقەکردن و ماچ ماچێنی زۆرە، که زۆر مەترسیدارە لە کاتی بڵاو بوونەوەی هەر نەخۆشیەکی ڤایرۆسی!


تەنها لە ماوەی چەند ڕۆژێکی کەمدا پاش دەرکەوتنی ڤایرۆسەکە لە وڵاتی چین تا ئێستا زیاتر لە ٥٠٠٠ کەس تووشی نەخۆشییەکە بوون لە زاری ڕەسمی بەرپرسانی وڵاتی چینەوە، لە کاتێکدا که بەرپرسانی تەندروستی ئەمریکی ئەو ژمارەیە بە زیاتر لە ١٠٠،٠٠٠ کەس مەزندە دەکەن بەڵام حکوومەتی چین نایەوێت ئەو ژمارە گەورەیە ڕابگەیەنێت لە بەر چەندین هۆکاری جیاواز وە لە ئێستاشدا هیچ چارەسەرێکی نییە لە تەواوی جیهان.
زۆربەی خەڵکی کوردستان زۆر بێ ئاگان لە مەترسی ئەو ڤایرۆسە و لە چۆنیەتی خۆپاراستن لێی، خەڵکی ئێرە تا کار لە کار نەترازێت گوێی پێ نادەن و هیچ خۆپارێزییەک ناکەن.
بۆیە من پێم باش بوو که لێرە زۆرترین ڕێنمایی هۆشیاری بڵاو بکەمەوە لەبارەی ئەو ڤایرۆسە بە پشت بەستن بە چەندین سەرچاوەی باوەڕپێکراوی تەندروستی جیهانی.
گرنگترین رێنماییەکان بۆ خۆپارێزی لە تووشبوون بەو ڤایرۆسە:
١. ئەوەی زۆر مەترسیدارە لە بارەی ئەم ڤایرۆسەوە ئەوەیە که کەسی تووشبوو تا نزیکەی دە ڕۆژ بۆ دوو هەفتە هیچ نیشانەیەکی ئەو نەخۆشیەی تێیدا بەدیناکرێت و بەردەوامیش ئەو کەسە خەڵکی تووش دەکات بە ئاسانی بە بێ ئەوەی کەس پێی بزانێت!
٢. تا دەتوانن تێکەڵی شوێنی قەرەباڵغ مەبن، چونکه ئەو کەسانەی که تووشی بوون لە سەرتادا هیچ ناناسرێنەوە که هەڵگری ئەو نەخۆشیەن!
٣. هەوڵ بدەن که بە هیچ شێوەیەک گەشت نەکەن، چونکه لە ئێستادا فڕۆکەخانەکان مەترسیدارترین شوێنەکانی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسەن.
٤. بەردەوام دەستتان بە ئاو و سابوون بشۆن بە تایبەت پاش دەستدان لە تەنی دەرەکی لە دەروەی ماڵ.
٥. هەوڵ بدەن که ماسکی دژە ڤایرۆس بکڕن و لە ماڵەکانتاندا هەبێت بۆ حاڵەتی پێویست.
٦. هەوڵ بدەن ماسک بەکار بهێنن لەو شوێنانەی که ئەگەری هەیە خەڵکی بیانی زۆر سەردانی بکات.
٧. هەوڵ بدەن بەردەوام ئەو خواردنانە بخۆن که دەزگای بەرگری لەشی مرۆڤ بەهێز دەکات چونکه زۆرترین مەترسی لەسەر ئەو کەسانەیە که دەزگای بەرگری لەشیان لاوازە.
٨. هەوڵ بدەن تێکەڵاوی ئەو کەسانە مەبن که لە دەروەی وڵات دێنە ناو کوردستان چونکه ئەگەری هەیە که هەڵگری ڤایرۆسەکە بن بە شێوەیەک که خۆشیان هەستیان پێ نەکردبێت!
٩. هەوڵ بدەن دوور بکەونەوە لە ئاژەڵەکان بە تایبەت سەگ و پشیلە و باڵندە کێویەکان.
١٠. هەوڵ بدەن کاتێک لە شوێنی قەرەباڵغن دەست لە دەم و چاوتان نەدەن تاوەکوو دوور دەکەونەوە لەو ناوچەیە و پاشان بە جوانی دەستتان دەشۆن.
١١. یەکێک لە خراپترین شتە باوەکانی ناو کورد تەوقەکردن و ماچ ماچێنی زۆرە، که زۆر مەترسیدارە لە کاتی بڵاو بوونەوەی هەر نەخۆشیەکی ڤایرۆسی!
١٢. دوور بکەونەوە لە خواردنی هەر جۆرە گۆشتێک که بە جوانی نەکوڵابێت یان نەبرژابێت!
١٣. بە هەموو شێوەیەک دوور بکەونەوە لە هەر کەسێک که نیشانە سەرەتاییەکانی تێیدا دەرکەوتبێ وەک ئاو هاتنە خوارەوە بە لووتدا و تای بەرز و مام ناوەند.
نیشانەکانی ڤایرۆسەکە که پاش ١٠ ڕۆژ بۆ دوو هەفتە دەردەکەوێت لە کەسی تووشبوو:
۱. تایەکی بەهێز کە ڕەنگە زیاتر لە هەفتەیەک بخایەنێت.
۲. کۆکەیەکی توند.
۳. ژانە سەر.
٤. ئازاری ماسوولکەکان.
٥. تەنگەنەقەسی و قورس بوونی هەناسەدان.
٦. سووربوونەوەی قورگ و لووت (کەپوو) و ئاو هاتنە خوارەوە لە کەپوو.
۷. لەرزین.
٨. سکچوون.
۹. بێ هێزی و نەمانی حەزی خواردن.
بە زۆری نیشانەکانی هەر وەکوو ڤایرۆسی هەڵامەتی ئاسایی وایە بێجگە لە تەنگەنەفەسی.
لە ئێستادا ڤایرۆسەکە لەم وڵاتانەی جیهان بڵاوبووەتەوە و بە فەرمیش بوونی ئەو حاڵەتە لەم وڵاتانە پشتڕاست کراوەتەوە:
چین، تایوان، ژاپۆن، تایلەند، مالیزیا، ئوسترالیا، کۆریای باشوور، فلیپین، ڤێتنام، کەمبۆدیا، سەنگافورە، نیپاڵ، سریلانکا، ئیماڕات، ئەسیوبیا، کینیا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ئەمریکا، مەکسیک.

تعليقات