بەشی چل و سێیەمی ئەدەب؛ ڕۆمان لە ئەدەبی کوردیدا:

چونکە ئەو بارودۆخەی کە بۆ نووسەرێکی عەرەب و فارس و تورک هەڵکەوتووە هەرگیز بۆ نووسەرێکی کورد هەڵناکەوێت بگرە زۆر جاریش نووسەری کوردی دژایەتیش دەکرێت.


ڕۆمان واتە چیرۆکی درێژ کە ڕووداوەکانی زۆر چڕ و پڕن، ماوەی ڕووداوەکانی زۆر دوور و درێژن لە هی چیرۆکی کورت و چیرۆکی مام ناوەندی هەورەها ژمارەی کەسەکانیشی زیاترن لە هی چیرۆکی کورت و مامناوەندی پێویستە ئەوەش بوگوترێت کە تا ئێستاش سنووری نێوان ڕۆمان و چیرۆکی درێژە بە وردی دەست نیشان نەکراوە.
ڕۆمان نووسین یەکێکە لە هونەرە ئەدەبییە گرانەکان لە سەدەی حەڤدەهەمەوە لە ئەورووپا سەری هەڵداوە بەڵام چەرخی زێڕێنی ڕۆمان لە ئەورووپا سەدەی نۆزدەهەم و نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمە، زۆر لە ڕەخنەگران ڕۆمان بە داستانی سەدەی تازە دەزانن، نووسینی ڕۆمان لە ناو دەوڵەتانی ڕۆژهەڵات زۆر دواکەوتووە لە چاو گەلانی ڕۆژئاوا…. لە کاتێکدا دەیان ڕۆماننووسی ناوداری وەک تۆلستۆی، هەمنگوای، بەلزاک، دیستۆفیسکی، گۆرگی….هتد.
لە ئەورووپا و لە هەموو جیهان ناوەکانیان دەدرەوشێتەوە، ڕۆمانەکانیان بە بەردەوامی وەردەگێڕدرێن بۆ سەر زۆربەی زمانەکانی جیهان ئەوا لێرە و لەوێ تاک و تەرا ناوی ڕۆماننووسانی عەرەب و فارس و تورک دەبیسرێت، نووسینی ڕۆمان لەناو کورددا زۆر دواکەوتوو ترە لە چاو نەتەوەکانی تری وەک عەرەب و فارس و تورک چونکە ئەو بارودۆخەی کە بۆ نووسەرێکی عەرەب و فارس و تورک هەڵکەوتووە هەرگیز بۆ نووسەرێکی کورد هەڵناکەوێت بگرە زۆر جاریش نووسەری کوردی دژایەتی دەکرێت و دەرفەتی چاپکردنیش بۆ نووسەری کورد زۆر دژوار و ئەستەمە، لێرە بە دواوە زۆر بە کورتی باس لە قۆناغەکانی دەرکەوتن و گەشەسەندنی ڕۆمان دەکەین بە زمانی کوردی.

تعليقات