خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ برسییەتی:
ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر بینی برسی بوو و هیچی نەبوو بیخوات، نیشانەی ڕق و کینە.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی برسییەتی، نیشانەی بەڵایە.
ئەگەر بینی برسی بوو و شتێکی خوارد و پێ تێر بوو، واتە لە گوناە و تاوان تەوبە دەکات.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی برسیەتی لە خەودا، چوار واتای هەیە.
یەکەم: حەسرەت و هەژاری. دووەم: ڕق و کین. سێیەم: تاوان و گوناە. چوارەم: چاوبڕینە خەڵکی.
Comments
Post a Comment