بەشی چل و حەفتەمی ئەدەب، سەرەتای ڕۆمان نووسین لە ئەدەبی کوردیدا؛ قۆناغی چەسپاندن:

زمانی نووسینی ڕۆمانە کوردییەکان لەم قۆناغەدا زمانێکی تۆکمە و کوردییەکی زۆر ڕەوانە کە خوێنەر بۆ خۆی ڕادەکێشێت.


لە کوردستاندا وەکوو پێشتر ئاماژەمان پێدا تا ساڵانێکی درەنگی سەدەی بیستەم هیچ ڕۆمانێک بە زمانی کوردی نەنووسراوەتەوە بەڵام دواتر دوو هەوڵی لەبەر چاو و دیار هەن کە دەتوانین بیانکەینە بناغەی بنیادی ڕۆمانی کوردی بەهەر بارێکدا تەماشایان بکەین ناتوانین بە دەست پێشکەرییەکی گەورەیان نەزانین ئەو دوو هەوڵەش هەر دوو ڕۆمانی ” پێشمەرگە” رەحیمی قازی و “ژانی گەل”ی برایم ئەحمەدن.
لە ساڵی ١٩٦٠ی.ز لە شاری بەغدا رۆمانی ” پێشمەرگە”ی ڕەحیمی قازی چاپکرا، ڕۆمانەکەش ڕووداوەکانی دەربارەی سەردەمی دامەزراندنی” کۆماری کوردستان”ە لە مەهاباد و لە دەورووبەری ساڵی ١٩٤٦ی.ز، نووسەر چونکە خۆی لە ڕووداوەکان بەشداری کردووە و لە ناو جەرگەی ڕووداوەکان بووە بۆیە لە خەباتی ئەو ساڵانەی کورد دەدوێت، ڕووداوەکان تێکەڵ بە چەند کێشەیەکی تر دەکات بەتایبەتی کێشەی جووتیار لەگەڵ دەرەبەگدا پاشان لە ساڵی ١٩٧٢ی.ز ڕۆمانی ” ژانی گەل”ی برایم ئەحمەد هەر لە بەغدا چاپکرا کە نووسەر خۆی دەڵێت لە ساڵی ١٩٥٦ی.ز نووسیویەتییەوە بەڵام لەبەر نەبوونی دەرفەتی گونجا نەیتوانیوە لە کات و سەردەمی خۆیدا چاپی بکات.
ئەم ڕۆمانە زیاتر لە ڕۆمانی پێشمەرگە دەنگی دایەوە و لە لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ئەو کاتە کۆمەڵێک وتار و لێکۆڵینەوەی لەسەر بڵاو کرایەوە، پێویستە ئامژە بەوەش بکرێت کە لە حەفتاکاندا ڕێک لە ساڵی ١٩٧٦ ڕۆمانی (قەڵای دمدم))ی عەرەبی شەمۆ، لە لەلایەن شوکر مستەفا لە دیالێکتی کرمانجی ژوورووەوە کرا بە دیالێکتی کرمانجی خواروو، کە تێیدا نووسەر ڕووداوی مێژووی و بابەتی فۆلکلۆری لە شێوەی ڕۆمانێکی هاوچەرخی سەرکەتوو داڕشتووە.
زمانی نووسینی ڕۆمانە کوردییەکان لەم قۆناغەدا زمانێکی تۆکمە و کوردییەکی زۆر ڕەوانە کە خوێنەر بۆ خۆی ڕادەکێشێت.
ناوەڕۆکی ئەم رۆمانانە سیما و شەقلی خەباتی نەتەوایەتییان پۆشی بوو، ڕووداوەکان خۆماڵین و لەناو جەرگەی کۆمەڵەی کوردەواری هەڵهێنجراون بەڵام زیاتر کێشەی نەتەوایەتی و خەباتی کورد بۆ سەربەخۆیی زیاتر هەستی پێ دەکرێت.
شێوەی نووسین زیاتر گێڕانەوەیە دوورە لە تەکنیکی هاوچەرخ و هەروەها دوورە لە تەم و مژ و ئاڵۆزی.
بەشی چل و حەفتەمی #ئەدەب، #سەرەتای #ڕۆمان #نووسین لە #ئەدەبی #کوردیدا؛ #قۆناغی #چەسپاندن:
#زمانی #نووسینی #ڕۆمانە #کوردییەکان لەم قۆناغەدا زمانێکی #تۆکمە و #کوردییەکی زۆر ڕەوانە کە #خوێنەر بۆ خۆی ڕادەکێشێت.

تعليقات