خەوننامەی کوردی بەشی بە؛ برنج:

خەوننامەی کوردی بەشی بە؛ برنج:

 ئیبن سیرین دەڵێ: برنج لە خەودا، سەروەت و سامانێکە، کە بە ڕەنج و زەحمەت دەست دەکەوێت، بە ئەندازەی ئەو برنجەی کە بنیویەتی.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی برنجی کوڵاوی دەخوارد، واتە خواستەکانی بەدی دێن و خێر و چاکەی پێدەگات.

ئەگەر برنجی لەگەڵ گۆشتی کوڵاودا دەخوارد، لێکدانەوەکەی باشتر و چاکترە و خواردنی برنج لەگەڵ شیردا، لێکدانەوەکەی بێ ئەندازە چاکە.

ئەگەر برنجی لەگەڵ دۆی کوڵاودا-دۆغەوادا دەخوارد، نیشانەی خەم و مەینەتییە.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی برنج لە خەودا، سێ جۆر لێکدانەوەی بۆ دەکرێت.

یەکەم: سەروەت و سامان. دووەم: خواست و ئاوات. سێیەم: خێر و قازانج کە دەگات بەو کەسە.

تعليقات