خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ برووسکە-بریسکە-هەورە تریشقە:

خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ برووسکە-بریسکە-هەورە تریشقە:


 ئیبن سیرین دەڵێت: بریسکە لە خەودا، خەزێنەداری حاکم و فەرمانڕەوا دەگەینێت.

هەندێک لە لێکدەرەوانی خەو گوتوویانە: بریسکە، بەڵێن و بڕیاری حاکمی وڵاتە بە خراپە، واتە پیاوی چاوچنۆک و تەماعکار، بۆ تەماعەکەی خۆی هان دەدات.

ئەگەر بینی بریسکە لە هەوا یان لە هەورەوە دەهات، واتە ئەو کەسە کارێک دەکات کە خێر و قازانجی تێدایە.

ئەگەر بینی دەبریقایەوە، واتە ئەو ساڵە نیعمەت و ڕزق و ڕۆزی زۆر دەبێت.

بەتایبەت ئەگەر لەگەڵ بریسکەکەدا، بایەکی نەرم هەڵی کردبوو.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێت: بینینی بریقە لە خەودا، پێنج لێکدانەوەی هەیە.

یەکەم: خەزێنەداری حاکمی وڵات. دووەم: بریار و بەڵێنی خراپ. سێیەم: خێر. چوارەم: ڕەحمەت و بەزەیی. پێنجەم: ڕیگەی ڕاست.

تعليقات