بەشی پەنجا و یەکەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی؛ سک پڕی و بابەتە پەیوەندی دارەکانی:

بەشی پەنجا و یەکەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی؛ سک پڕی و بابەتە پەیوەندی دارەکانی:


لە ئەنجامی سک پڕیدا گۆڕانکاری نەک تەنها لە منداڵداندا بەڵکوو لە تەواوی پەیکەری لەشی ژندا پەیدا دەبێت، لە پێشدا باس لە گۆرانکارییەکانی دەزگای زاوزێ دەکەین، ئینجا دێینە سەر بەشەکانی تر.

منداڵدان وردە وردە بەهۆی سک پڕییەوە گەورە دەبێ و چینە گۆشتییەکانی دورووبەری لەگەڵ خۆیدا زیاد دەکات، بەشێوەیەک کە لە سەرەتای سک پڕیدا (٦)سانتی مەتر درێژ و (٥٠)گرام کێشەکەیەتی، بەڵام لە کۆتایی کاتەکانی سک پڕیدا درێژییەکەی (٥٠) سانتی مەتر و کێشەکەی یەک کیلۆگرام دەبێت.

منداڵدان تا سێ مانگی، لە نێوان ئێسکی ڕانەکان دایە، ئینجا بە تێپەڕبوونی کات هەڵدەکشێ و دەورووبەری زگ دەورووژێنێ، زالکی منداڵدان دیسان گەورە دەبێ و شێداری زیاد دەکات، لوولەکانی منداڵدان گەورە دەبن و دەکشێن و هاتووچۆی خوێن لەوێدا زیاد دەبێت.

پێستێک کە دیواری پێشەوەی زگی داپۆشیوە زیاد دەکات، هێڵی باریک لە زگ و ڕاندا پەیدا دەبێت، کە ئەوانە پێیان دەڵێین هێڵەکانی سک پڕی، لە ژنانی یەکەم سکدا ئەو هێڵانە سوور و پڕ ڕەنگن و لە ژنانی چەند سکدا دوو هێڵی سک پڕی دەبیندرێن، یەکێکیان مەیلە و سوور و ئەوی تریان سپییەکی ڕوونە، لە (٨٠) لە سەدی ژنان ئەو هێڵانە پەیدا دەبن.

مەمکەکان گەورە دەبن و ژن لە حەفتەی یەکەمی سک پڕیدا هەست بە خوران دەکات، گۆڕانکاری مەمکەکانیش بەهۆی زۆری هۆڕمۆنەکانی ناو هێلکەدانەوەیە، کە هەندێک جار بە پەستانێکی کەم، شیر فڕێ دەدەن.



تعليقات