ڤایرۆسی کۆرۆنا چییە؟

یەکەم حاڵەتی تووشبوون بەم ڤایرۆسە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ۲۰۱۲ لە وڵاتی سعودیا تۆمارکراوە.


ئەم ڤایرۆسە ترسناکە، لە شاری یوهانی چینەوە بلاوبووەوە و تا ئێستا ۹۰۳ حاڵەتی تووشبون بەو ڤایرۆسە لە چین تۆمارکراوە.
جگە لە وڵاتی چین لە چەندین وڵاتی دیکەش حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە، تا ئێستا ٥ حاڵەت لە وڵاتی تایلاند تۆمارکراوە.
ڤایرۆسێکی نوێیە کە بەو ڤایرۆسە هاوبەشانەی نێوان مرۆڤ و گیانلەبەر بە ئەژماردێت، تووشی کۆئەندامە هەناسەی مرۆڤ دەبێت، ئەم ڤایرۆسە بە کۆرۆنا ناسراوە (ڤایرۆسی کۆرۆنا) واتە “تاج”، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا لە تاقیگە لە ژێر ووردبیندا لە شێوەی تاج دەردەکەوێت، یەکەم حاڵەتی تووشبوون بەم ڤایرۆسە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ۲۰۱۲ لە وڵاتی سعودیا تۆمارکراوە.
نیشانەکانی تووشبوون بەم ڤایرۆسە، وەک نیشانەی ئەنفلۆنزای ئاساییه، بەڵام بەشێوەیەکی قورستر کە پێکدێت لەم چەند خاڵانەی خوارەوە:
۱. تایەکی بەهێز کە ڕەنگە زیاتر لە هەفتەیەک بخایەنێت.
۲. کۆکەیەکی توند.
۳. ژانە سەر.
٤. ئازاری ماسوولکەکان.
٥. تەنگەنەقەسی و قورس بوونی هەناسەدان.
٦. سووربوونەوەی قورگ و لووت (کەپوو).
۷. لەرزین.
٨. سکچوون.
۹. بێ هێزی و نەمانی حەزی خواردن.

تعليقات