خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بزمار-مێخ:
ئەگەر بزماری لە خەودا دیت، نیشانەی پیاوێکە، کە دووای بیروباوەڕی خەڵک دەکەوێت.
ئەگەر شتێکی بە بزمار پێکەوە بەستەوە، واتە کارە پەرت و بڵاوەکانی خۆی کۆ دەکاتەوە.
ئەگەر بزمارەکەی لەناوچوو، لێکدانەوەکەی بە پێچەوانەوەیە.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی بزمار لە خەودا، چوار واتای هەیە.
یەکەم: پیاوێکی گەورە. دووەم: پیاوێک کە بەڵێن و پەیمان بە خەڵکی دەدات. سێیەم: ئەمیرێکی گەورە. چوارەم: زەرەر و زیان لە کارەکاندا.
Comments
Post a Comment