بەشی پەنجا و سێیەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، ژن لە هەنگاوی سک پڕیدا چ بکات باشە؟

بەشی پەنجا و سێیەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، ژن لە هەنگاوی سک پڕیدا چ بکات باشە؟


١- چاودێری کردن: سک پڕی کارێکی سرووشتییە، بەڵام چونکە گۆڕانێک بەسەر لەشدا دێنێت پێویستە لە ژێر چاودێری پزیشکدا بێت، ژن پێویستە تا مانگی حەوتەمی سک پڕی هەر مانگێک یەک جار بچێتە لای پزیشک، لەوەش بە دوواوە هەر دوو حەفتە جارێک پێویستی بە پزیشک دەبێت، تا ژیانی خۆی و کۆڕپەڵەکەی لە تەندروستیدا بێت.

٢- چۆنیەتی خواردن: پێویستە سک پڕ خواردنی چەور بخوات و لە خواردنە دەرمانییەکان، وەک: (بەهارات و زەردەچەوە و…) خستنە قوتووەکان (کۆنسێرڤ) و ئەو خواردنانەی کە هەرس کردنیان سەختە خۆ بپارێزێت، وەرزشی سووکیش باشە و بێزیانە.

٣- خۆپارێزی لە پێست وشک بوونەوە: لێرەدا کە منداڵدان بەهۆی گرانی زگ گەورە بووە و پاڵەپەستۆی خستووەتە سەر ڕێخۆڵەکان؛ بووەتە مایەی پێست وشک هەڵاتن، لەو کاتانەدا ژن دەتوانێت لە ڕۆنی پارافین کەڵک وەرگرێ و هەموو شەوێک پێش خەوتن دوو کەوچکی چێشت خۆری تێ هەڵسوێ.

٤- خۆشوشتن-حەمام کردن: خۆشوشتن لە تەواوی قۆناغەکانی سک پڕیدا پێویستە و بێ زیانە.

٥- شێوەی بەرگ: بەرگی ژنی سک پڕ پێویستە فراوان و کراوە بێت و پاڵەپەستۆ نەخاتە سەر سک، جیر (قایشی پلاستیک) بەستن لەسەر گۆرەوی شتێکی خراپ و بێ کەڵکە، پێویستە لە سەرپایی–دەمپایی واتە( نەعل)ی پزیشکی کەڵک وەربگیردرێت.

٦- (جووت بوون-ئاوێزان): جووت بوون، بۆ ژنی سک پڕی تەندروست، تا ڕادەیەک زیانی نییە، بەڵام لەوانەشە لە سەرئەنجامدا فشار بۆ سەر زگ بێنێ و ببێتە مایەی کەم ئەندامی یان بوونی کۆرپەڵەی ناوەخت، زۆر ژن بیندراون کە چەند کاتژمێرێک پێش منداڵ بوون (جووت بوونیان) ئەنجام داوە، بووەتە مایەی هەوکردن و تای سەخت، لە مانگی هەشەتم بەرەو سەرێ وازهێنان لە (جووت بوون) کەڵکی بۆ ژن و کۆرپەڵە هەیە.

٧- مەمەکان-مەمکەکان: لە مانگەکانی کۆتایی سک پڕیدا پێویستە ژن ئاگاداری مەمەکانی-مەمکەکانی بێ و سەر هەر دوو گۆییەکانی بە ئاوی کوڵاوی سارد کراوە و گیراوەی دژە میکرۆب کراو بشوات.

٨- سەفەرکردن: سەفەرکردن بۆ ژنی سک پڕ بە سواری ئۆتۆمبێل یان ئاژەڵی گوێدرێژ و ئەسپ و…هتد لە ڕێگای چاڵ و قۆرت و تاسە-دەسەناز زیان بەخشە.



تعليقات