بەشی پەنجایەمی ئەدەب؛ ئەدبییاتی کلاسیزمی کوردی-شێوەی لوڕی:

بەڵام لە سەردەمی سەلجووقییەکان بەدواوە گەلە موسڵمانە ناعەرەبەکان گەڕاوەنەتەوە سەر زمانی زگماگی خۆیان و بەرهەمی ئەدەبییاتیان پێ نووسیوە.


ئاشکرایە کە لە دوای ساڵی حەڤدەی کۆچیدا ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە کوردستان بڵاو بووەوە، لەوساوە کوردستان وەکوو هەموو شوێنەکانی دیکەی ژێر فەرمانی ئیسلام زمانی عەرەبی دەستی بەسەردا کێشاوە، ئەدەبییاتی کوردی بەهۆی بارودۆخی نوێ و زمانی سەرکەوتوو ڕووی لە کزی و ئاوابوون بوو، چونکە کوردیش وەکوو هەموو گەلە موسڵمانەکانی تر بۆ ماوەیەکی درێژ نووسین و بەرهەمی ئەدەبی هەر بە زمانی عەرەبی نووسیوە.
بەڵام لە سەردەمی سەلجووقییەکان بەدواوە گەلە موسڵمانە ناعەرەبەکان گەڕاوەنەتەوە سەر زمانی زگماگی خۆیان و بەرهەمی ئەدەبییاتیان پێ نووسیوە، دیارە سەردەمی سەلجووقییەکان لە ڕووی مێژووی و سیاسی لە باربووە و پشتیوانێکی گەورە بووە، بۆ زیندووکردنەوە و بووژاندنەوەی ئەدەبییاتیان.
کوردیش وەکوو ئەوان گەڕاوەتەوە سەر زمانی خۆی و وردە-وردە هۆنەرمەندان دەستیان کردوووە بە زیندووکردنەوە و بووژاندنەوەی ئەدەبییاتی کوردی، سەرەتایەکی تازە بۆ ئەدەبییاتی کوردی لە سەردەمی ئیسلامەتی دەستی پێکرد، هۆنراوەیان بە زمانی کوردی هۆنیوەتەوە، بەڵام بەهۆی تەنگ و چەڵەمەی ڕۆژگارەوە زۆربەی بەرهەمەکان تێداچوون و فەوتاون.
کۆنترین هۆنراوەی کوردی لەدوای سەردەمی سەلجووقییەکان کە مابێتەوە نەفەوتابێت، هۆنراوەی (بابە تایەری-تاهیری هەمەدانی)یە- کە بە زاراوەی لوڕی گوتوویەتی.

بەشی پەنجایەمی #ئەدەب؛ #ئەدبییاتی #کلاسیزمی #کوردی-#شێوەی #لوڕی: 
بەڵام لە #سەردەمی #سەلجووقییەکان بەدواوە گەلە #موسڵمانە #ناعەرەبەکان گەڕاوەنەتەوە سەر #زمانی #زگماگی خۆیان و بەرهەمی #ئەدەبییاتیان پێ #نووسیوە.

تعليقات