بەشی پەنجا و پێنجەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی؛ ترسانی ژن لە منداڵ بوون:

بەشی پەنجا و پێنجەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی؛ ترسانی ژن لە منداڵ بوون:


١- ترسان لە چۆنیەتی کرداری منداڵ بوون: زۆرێک لە ژنان بە تایبەتی ژنانی یەکەم زگ، زۆر بیر لە چۆنیەتی منداڵ بوون دەکەنەوە کە ئەوەش ناڕەحەتییەکی دەروونی بۆ ژن پەیدا دەکات و لێی دەبێتە مۆتەکەی ترس.

٢- ترسانی ژن لەخۆی بەهۆی منداڵ بوونەوە: هەر وەک باسمان کرد پێویستە ژن بزانێت کە منداڵ بوون کارێکی خواکردییە و ترسان لێی بێ کەڵکە و لە حاڵەتی ئاسایی دوورە لە مەرگی ئەو.

٣- ترسانی ژن لە کۆرپەکەی: ئەگەر ژن ئەو ڕێگا تەندروستییانەی کە باسمان کرد ڕەچاو بکاتن، ترسان لە مردنی کۆرپەکەی کەم دەکاتەوە.

٤- ترسانی ژن لە بۆ لە دەست دانی جوانییەکەی: زۆربەی ژنان لەوە دەترسن کە منداڵ بووون جوانییەکەیان لە دەست بداتن، بەڵام گشت ئەندامەکانی ژن بۆ ئەو مەبەستە ڕێک خراوە و گونجاون و بەڵکوو ئەگەر منداڵی نەبێت مەترسی نەخۆشی لێ دەکرێت، چونکە ڕژێنەکانی ناو منداڵدان زیاتر لە ژنانی نەزۆکدا دەردەکەوێت، ژن پێویستە بزانێت نەک بەهۆی منداڵ بوونەوە جوانیەکەی لەدەست نادات بەڵکوو سبەینێ منداڵێک دروست دەکات کە هەم جوانی ماڵ و هەم جێگای پەسەندی خۆی و هاوسەر و خزمانی دەبێت.

هەڵوێستی مێردیش لەگەڵ ژنی سک پڕدا دەبێ لەو کاتەدا لە تەواو کاتەکانی تر پڕ لە سۆز و خۆشەیستی تر بێت.



تعليقات