بەشی سی و نۆیەمی ئەدەب؛ ڕۆژنامەگەری کوردی لە شاری (هەولێر) و (ڕواندز):

ئەم گۆڤارەش ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو، لە پێشخستنی ئەدەبییاتی کوردی و پەخشانی کوردی لە شاری هەولێری ئەو کاتەدا.


لە ساڵی ١٩٢٥ تا ١٩٣٢ لە شاری ڕواندزی مەڵبەندی پاشای گەورە و میرنشینی (سۆران)، نەمر (حوسێن حوزنی موکریانی) گۆڤاری (زاری کرمانجی) دەرکرد کە پرە لە چیرۆکی فلکلۆری کوردی و بابەتی مێژوویی دەگمەن و بەپێز، پاش ئەمەش لە ساڵی (١٩٣٥) لە شارە دێرینەکەی کوردستان (هەولێر) گۆڤاری هەفتەنامەی (ڕووناکی) دەرکرد کە تا ساڵی ١٩٣٦ یازدە ژمارەی لێ دەرچووە، ئەم گۆڤارەش ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو، لە پێشخستنی ئەدەبییاتی کوردی و پەخشانی کوردی لە شاری هەولێری ئەو کاتەدا.

تعليقات