بەشی یازدەیەمی ئابووری؛ یەکەم؛ داهاتی نەتەوەیی و بارگۆڕانی ئابووری؛ جۆری داهاتەکان:

بەشی یازدەیەمی ئابووری؛ یەکەم؛ داهاتی نەتەوەیی و بارگۆڕانی ئابووری؛ جۆری داهاتەکان:

-داهاتی تاکەکەس (Personal income)
ئەو پاداشتە نەختینەیی یان زیندە ماڵییانەیە (یان هەردووکیان پێکەوە)یە کە تاکەکەس لە بەرامبەر بەشداریکردنی بیریی و بازوویی لە چالاکی بەرهەمهێناندا دەستی دەکەوێت.
دەتوانرێت جیاوزی لە نێوان دووجۆر لەو داهاتانە بکرێت کە خاوەن بنەماکانی بەرهەمێهێنان دەستیان دەکەوێت و ئەوانیش (داهاتی دانەشکاو داهاتی ڕەخساوە).
-داهاتی دانەشکاو:
ئەو پاداشتانەیە کە خاوەن بنەماکانی بەرهەمهێنان دەستیان دەکەویت پێش ئەوەی هیچ جۆرێک لە جۆرەکانی داشکاندنی بەسەردا هاتبێت.
– داهاتی رەخساو:
ئەو داهاتەیە کە ئامادەی هەڵسووڕانە و هەمان داهاتە دانەشکاوەکەیە، بەڵام باجی ڕاستەوخۆی لێدەرکراوە و کەسەکان لە بوارە جۆر بە جۆرەکان خەرجی دەکەن.

تعليقات