داگیرکاری و فراوان خوازی دەوڵەتی عوسمانی لە کوردستان:-

داگیرکاری و فراوان خوازی دەوڵەتی عوسمانی لە کوردستان:-


سوڵتان سەلیم دوای جەنگی چاڵدێران یەکێک لە فەرماندەکانی کە ناوی (فەرهاد پاشا) بوو لە ناوچەکەدا جێهیشت، تا داگیرکردنی ئەو شار و ناوچانەی کوردستان تەواو بکات کە کەوتبوونە سەر سنووری عوسمانی.

وە تا ساڵی ١٥١٥ی.ز بەشێکی گەورەیان داگیرکرد لەوانە (ماردین، روها (ئورفە)، موسڵ، شەنگال، تەلەعفەر، جەزیرەی ئیبن عومەر (جزیرا بۆتان)، (ئامێدی و هەولێر و کەرکووک) لەگەڵ (ڕەقە) لە سووریا.

ڕەتکردنەوەی دەسەڵاتی عوسمانی لە لایەن کوردەوە:-

میرنشینە کوردەکان هەرچەندە سەربەخۆ بوون و لایەنگیری دەوڵەتی عوسمانی یان دەکرد، بەڵام زۆری نەخایاند کە دەوڵەتی عوسمانی پەیمانەکانی کە لەگەڵ کورد و سەرکردە و میری میرنشینە کوردییەکاندا بەستبووی شکاندی و خیانەتی لە بەڵێنەکانی خۆی کرد و میرنشینە کوردیەکانی فەوتاند، بە ڕادیەک کە لە کۆتایی سەدەی حەڤدەهەمدا تەنها چەند میرنشینێکی کوردی کەم مابوونەوە، لەبەر ئەوە هەندێ کات ڕاپەڕین و شۆڕش دژ بە عوسمانییەکان بەرپا بوو.

یەکەم پێکدادان پاش چواردە ساڵ لە سەردانی سوڵتان سلێمانی قانوونی بۆ کوردستان لە ساڵی (١٥٣٨)ی.ز بوو کە میری میرنشینی ئەردەڵان میر (حسێن) ڕاپەری دژی دەسەڵاتی عوسمانی، بەڵام دەوڵەتی عوسمانی هێرشێکی گەورەی کردە سەر و ڕاپەڕینەکەی لەناو برد.

بەڵام جارێکی تر لە ساڵی (١٥٤٩)ی.ز دا میری میرنشینی ئەردەڵان ڕاپەرییەوە و بەڵام عوسمان پاشای والی حەلەب بەهێزێکی زۆر و ئاگر و ئاسن ڕاپەڕینەکەی دامرکاندەوە و لە ناوی برد، ئەمە سەرەڕای چەند شەڕ و ڕاپەڕینی تری میرنشینەکانی تری کورد وەک: میرنشینی سۆران و میرنشینی بۆتان و بابان کە بەشی چواردەیەمدا باسیان دەکەین.

تعليقات