خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەرسیلە-پەسیرە-هاڵە:
ئەگەر بینی بەرسیلەی دەخوارد لە کاتی وەرزی خۆیدا، واتە بە زەحمەت و چەرمەسەری، سەروەت و سامانی دەست دەکەوێت.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی بەرسیلەی دەخوارد، واتە خەمبار دەبێت.
ئەگەر دیتی بەرسیلەی دەفرۆشت و نەیدەخوارد، ئەوا هیچ خەمێکی تووش نابێت.
ئەگەر بەرسیلەی بە گۆشتی برژاوەوە بینی لە خەودا، دیسان هیچ خەمبارییەک ڕووی تێ ناکات و بگرە بە پێی لێکدانەوە، نیشانەی باشتربوونە.
Comments
Post a Comment