بەشی دەیەمی ئابووری؛ یەکەم؛ داهاتی نەتەوەیی و بارگۆڕانی ئابووری:

داهاتی نەتەوەیی هەر وڵاتێک ئاستی ئابووری ئەو وڵاتە دەنوێنێت و ڕادەی پێشکەوتن و گەشەسەندنی دەردەخات بە بەراوردکردن لەگەڵ وڵاتەکانی تردا.


پێشەکی:
لێکۆڵینەوەی داهاتی نەتەوەیی لە هەر کۆمەڵگەیەکدا بێت بە گرنگترین ئەو نیشانانە دادەنرێت کە وێنەیەکی ژمارەیی دەدات بە چالاکییە ئابوورییەکان، چونکە هەموو پەیکەربەندیی تەوژمە سەوداگەرییەکان دەخاتە ڕوو کە لە نێوان یەکە ئابوورییەکاندا ئەنجام دەدرێن لە ڕووی بڕیارەکانی بەرهەمهێنان و وەبەرهێنان و بەکاربردن و بەکارهێنان و پاشەکەوتەوە لە کۆمەڵگەدا، هەروەها داهاتی نەتەوەیی هەر وڵاتێک ئاستی ئابووری ئەو وڵاتە دەنوێنێت و ڕادەی پێشکەوتن و گەشەسەندنی دەردەخات بە بەراوردکردن لەگەڵ وڵاتەکانی تردا.
چەمکی داهاتی نەتەوەیی:
دەتوانین نەتەوە لە رێگای سێ چەمکەوە پێناسە بکەین:
١- داهاتی نەتەوەیی بەپێی پاداشتەکانی خاوەن بنەماکانی بەرهەمهێنان:
بریتییە لە سەرجەمی ئەو بەها نەختینەییانەی پاداشتەکانی خاوەن بنەماکانی بەرهەمهێنان لەبەرامبەر بەشداریکردنیان لە بەرهەمهێنانی شمەک و کارگوزارییەکاندا لە ماوەیەکی دیاریکراودا کە بە زۆری ساڵێکە.
-ئەم پاداشتانەش ئەم شێوانەی خوارەوە وەردەگرێت:
ئەلف- کرێ () و مووچە () داهاتی کار دەنوێنێت.
بە- موڵکانە () داهاتی کار دەنوێنێت.
جیم- سوو () داهاتی خاوەن سەرمایەکان دەنوێنێت.
دال- قازانج () داهاتی ڕێکەخەرکان دەنوێنیت.

کەواتە (کرێ+موڵکانە+سوو+قازانج= داهاتی نەتەوەیی).
٢- داهاتی نەتەوەیی بەپێی بەهای شمەک و کارگوزارییە تەواوەکان:
بریتییە لە سەرجەمی ئەو بەها نەختینەییانەی هەموو شمەک و کارگوزارییە تەواوەکان کە لە سەرجەم کەرتەکانی بەرهەمهێنانی ئابووری نەتەوەیی بەرهەمهێنراون لە ماوەی ساڵێکی دیاریکراودا.
بەرهەمی نەتەوەیی لە: کۆمەڵی جۆراوجۆر لە شمەک و کارگوزاری وەک ئۆتۆمۆبێل و ئامێر و مەکینە و قوماش و تەختە و کانزا و گۆشت و سەوزە و کارگوزاری جیاواز…هتد پێکدێت، بۆیە کارێکی گرانە بتوانرێت ئەو بڕە زۆر و ناچۆنییەکانە کۆبکرێنەوە بە مەبەستی پێوانەکردنی قەبارەی بەرهەمی نەتەوەیی، لەبەر ئەوە پارە بەکارهێنرا وەک یەکەیەکی پێوانەکردن تا بەهای ئەو شمەک و کارگوزارییانە دیاری بکات کە بەرهەمی نەتەوەیی پێک دەهێنن.
٣- داهاتی نەتەوەیی لە ڕووی خەرجکردنەوە (Expenditure):
سەرجەمی ئەو بڕە پارانەیە کە کەسەکان و یەکە ئابوورییە جۆراوجۆرەکان (میری و کەرتی تایبەت) لە ماوەی ساڵێکدا بۆ کڕینی شمەک و کارگوزارییەکان خەرجی دەکەن.

بەشی دەیەمی ئابووری؛ یەکەم؛ #داهاتی #نەتەوەیی و #بارگۆڕانی #ئابووری:
داهاتی نەتەوەیی هەر #وڵاتێک ئاستی ئابووری ئەو #وڵاتە دەنوێنێت و ڕادەی #پێشکەوتن و #گەشەسەندنی #دەردەخات بە #بەراوردکردن لەگەڵ #وڵاتەکانی تردا.
#NATIONAL #INCOME & #ECONOMIC #FLUCTUATION

تعليقات