بەشی نۆیەمی جوگرافیا؛ پێوەری نەخشە:

ئەمە ساکارترین جۆری پێوەرەکانی نەخشە کێشانە کە (یەک سانتیمەتری بۆ یەک کیلۆمەتر) تێدا دادەنرێت.
نەخشە دەبێت ڕووبەرێکی فراوانی زوی لەسەر کاغەزێکی بچووک بنوێنێت. جا ڕووبەری ئەو کاغەزە یان ئەو شتەی نەخشەکەی لەسەر دەکێشرێت هەر چەندێک گەورە بێت هێشتا هەر لە ڕووبەری ئەو زەوییەی دەینوێنێت زۆر بچووکترە. لەبەر ئەوە درێژی ماوەکانی سەر نەخشەکە کەمترە تا لەوانەی سەر زەوییەکە و پێویستیشە بزانین کە ماوەکانی سەر نەخشەکە چەند جار کەمترن لە ماوە هاوبەرامبەرەکانیان لەسەر زەوی. ئەگەر نەخشە ئەوەی نەبێت نرخی نییە و بەکار نایەت. بۆ نموونە، دەریاوان یاخود فڕۆکەوان کە نەخشە بەکاردەهێنن، ئەگەر بێتو نەخشەکەیان ماوەکان نیشان نەدات کە چەند جار کەمترن تا ماوە هاوبەرامبەرەکانیان لەسەر زەوی، ناتوانن بزانن کە هێشتا چەندیان ماوە بە بگەنێ. بەڵام ئەگەر نەخشەکەیان ڕێژەی بچووککردنەوەی تێدابێت و بزانن کە (١٠٠،٠٠٠) جار لە زەوییەکەی هاوبەرامبەری بچووکتر کراوەتەوە، ئەوسا زانینی هەر ماوەیەکی سەر زەویی بوێت ئەو ماوەیە لەسەر نەخشەکە دەپێورێ و لە (١٠٠.٠٠٠)ی دەدات، واتا ماوەکەی سەر نەخشەکە (١٠٠.٠٠٠) جار گەورەتر دەکات و ماوەی سەر زەوی دەردەچیت، واتا هەر سانتیمەترێکی سەر نەخشەکە، (١٠٠.٠٠٠) سانتیمەتری سەر زەوییەکەیە کە دەکاتە یەک کیلۆمەتر، هەتا ئێستاش وا باوبووە کە نەخشەی ناوچەیەک چەند جار بچووک کرابیتەوە بەو بچووکردنەوەیە بڵێن (ڕێژە)، واتە بە پەیوەندی نێوان ماوەکانی سەر نەخشەکە و ماوە هاوبەرامبەرەکانیان لەسەر زەوییەکە دەگوترێت (ڕێژە)، جارجاریش بە وشە دەنووسرێت (پێوەری نەخشەکە)، یاخود بە ڕەنووس دەنووسریت و لە نەخشەکەدا بەم جۆرانەی خوارەوە دەنوێنرێت:
ئەلف – پێوەری نووسراو (ڕاستەوخۆ):
ئەمە ساکارترین جۆری پێوەرەکانی نەخشە کێشانە کە (یەک سانتیمەتری بۆ یەک کیلۆمەتر) تێدا دادەنرێت. واتا ماوەی یەک سانتیمەتری سەر نەخسەکە یەک کیلۆمەتری تەواوی سەر زەوییەکە دەنوێنێت، هەروەها (یەک گرێ)ش بۆ یەک (میل) دادەنریت. واتا هەر گرێ (ئینجێک)ی سەر نەخشەکە میلێکی سەر زەوییەکە دەنوێنێت.
بە- پێوەری ڕەنووسکردی کەرتی:
ئەمەش جارجار بە شێوەی کەرتی ئاسایی دەنووسرێت، سەری کەرتەکە ماوەی سەر نەخشەکە و ژێرەکەشی ماوەی سەر زەوییەکە دەنوێنن، بەم جۆرە: ١ لە ١٠٠.٠٠٠ واتا هەر ساتیمەترێکی سەر نەخشەکە (١٠٠،٠٠٠)سانتیمەتری سەر زەوییەکە دەنوێنێت.
واتا ڕێژەی نێوان ماوەی سەر نەخشەکە لەسەر ماوەی سەر زەوییەکە وەکوو ڕێژەی نێوان( یەک و سەد هەزار ) وایە. لەبەر ئەو پەیوەندییەی نێوان ئەو دوو ماوەیە بە شێوەی ڕێژەی ( ١: ١٠٠،٠٠٠) دەنووسرێت. لەم جۆرە پیوەرەدا پێوسیتە سەرەی کەرتە ئاساییەکە یەک ڕەنووس بێت و ژێرەکەشی ژمارەیەکە بە چەند سفرێک کۆتایی دێت، بۆ ئەوەی بە ئاسانی بپێورێت و ماوە ڕاستەقینەکەی سەر زەویش بە گورجی لە نەخشەکەوە وەدەست بێت، هەروەها سەرە و ژێرەش دەبێت یەک جۆرە (یەکە) بنوێنن، واتا ئەگەر سەرە بە سەنتیمەتر نوسرا ژێرەش پێویستە بە سەنتیمەتر بنووسرێت.
جیم- پێوەری هێڵکرد:
ئەمەش ڕاستەهێڵێکە و لە خوارووی نەخشەکەوە بە درێژاییەکی گونجاو دەکێشرێت و دەبێت لە (١٠) سەنتیمەتر درێژتر نەبێت، ئەم هێڵە بە چەند بەشێکی یەکسانەوە دابەش دەکرێت و هەر بەشەش ماوەیەکی دیاریکراوی سەر ڕووی زەوییەکە دەنوێنێت، ئەو ماوانە میل بن یان کیلۆمەتر، بەشی یەکەمیشی دابەش دەکرێت بەسەر چەند جارەکانیدا یاخود بەسەر پارچەکانیدا کە مەترن یان یاردەن. بۆ نموونە ئەگەر بمانەوێت پێوەرێکی هێڵکرد بکێشین کە پێوەری ڕەنووسکردی (١: ١٠٠،٠٠٠) بنوێنێت، ئەمەش  (١ سەنتیمەتر بەرامبەر ١ کیلۆمەتر)، ئەوا ئەم هەنگاوانەی خوارەوە دەنێین:
١- ڕاستەهێڵێکی نگونجاو دەکێشین (با م٦ سم) بێت.
٢-ئینجا ڕاستەهێڵەکە بە هۆی پڕگاڵەوە دەکەین بە شەش بەشەوە، درێژی هەر بەشەیان ١ سم بێت.
٣- لە خاڵەکانی دابەشکردنەوە ئەستوون بەرز دەکەینەوە هەر یەکەیان لە دوو ملیمەتر درێژتر نەبێت، زۆر جاریش پێوەری هێڵکرد بە شێوەی دوو هێڵی هاوتەریب دەکێشرێت، کە لە یەکتریەوە ٣ تا ٤ ملیمەتر دووربن و بۆ زیادە ڕوونکردنەوەش هەندێ بەشیان ڕەش دەکرێن و ئەوانیتر وەک خۆیان دەمێننەوە.
٤- لەسەر هەموو بەشێک ژمارەی ئەو کیلۆمەترانە دەنووسین کە ماوەکانی سەر هێڵەکە دەیان نوێنن و لە سفرەوە دەست پیدەکەن.
ماوەی یەکەم کە (١) سەنتیمەترە کیلۆمەترێک دەنوێنێت و ماوەی دووەم کە دوو سەنتیمەترە درێژە دوو کیلۆمەتر دەنوێنێت و…هتد.(واتا ١سم لەسەر نەخشەکە ١ کیلۆمەتری سەر رووی زەویەکە دەنوێنێت).
پێوەری هێڵکرد ئەوەی باشە کە بە ئاسانی و گونجانە هەر لە نەخشەکەوە ماوە ڕاستەقینەکانی سەر ڕووی زەویمان بۆ ئاشکرا دەکات بە بێ ئەوەی کە لە ڕێی بیرکارییەوە پێیەوە ماندوو بیبین. تەنها ئەوەندەی دەوێت ڕاستەیەک یان پارچە مقەبا یان کاغەزێک بێنین و قەراغێکی ڕاستی بخەینە سەر نەخشەکە و ماوەی نێوان دوو شاری یان دوو دیاردەی لەسەر نیشانە بکەین، ئینجا ئەو قەراغە ڕاستەی بەسەر پیوەرە هێڵکردەکەدا جووت بکەین بە مەرجێک سەرێکی ماوە نیشانەکراەوەک بکەوێتە سەر خالی سفری پێوەر هێڵکردەکە ئینجا ئەو ژمارەیە دەخوێنێنەوە کە سەرەکەیتری کەوتووەتە سەر، ئیتر ئەو ژمارەیە ماوەی ڕاستەقینەی نێوان ئەو دوو شارە یان ئەو دوو دیاردەیە لە سەر زەوی.
د – پێوەری تۆڕی:
هە – پێوەری بازنەیی:

No comments:

Post a Comment