هەوڵێکی ناتانیاهۆ بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ئاشکرا بوو

هەوڵێکی ناتانیاهۆ بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ئاشکرا بوو.
تامیر پاردۆ، بەرپرسی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد)، لە چاوپێکەوتنێکی تەله‌ڤزیۆنییدا هەوڵێکی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ئێران ئاشکرا دەکات.
بەگوێرەی چاوپێکەوتنێکی تامیر لەگەڵ تەلەڤزیۆنی (کێشاتی) ئیسرائیلی:" لە ساڵی ٢٠١١ناتانیاهۆ (سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل) سوپاکەی ئامادەکردووە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران لە ماوەی  ١٥رۆژدا، بەڵام بە هۆکارێکی نادیار ئەو هێرشەی وەستاندووە".

تامیر پاردۆ، بەرپرسی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد)

پاردۆ کە لە ساڵی ٢٠١١بۆ ٢٠١٦بەرپرسی مۆساد بووە گوتوویه‌تی: "بۆ دڵنیابوون لە هەمووشتێک، قسەم لەگەڵ ڕاوێژکاری یاسایی و کەسانی بەرپرس کرد دەربارەی راگەیاندنی جەنگەکە چونکە دەمویست دڵنیابم کە دوای ئۆپەراسیۆنەکە من ڕووبەڕووی سزای یاسایی نابمەوە."
 پێشتریش ئیهود باراک، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل، رایگەیاندبوو، "بنیامین ناتانیاهۆ دەیویست لە ساڵی ٢٠١١ هێرشبکاتە سەر ئێران، بەڵام بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل ڕێگەیان نەداوە."
لێدوانەکانی ئەو بەرپرسەی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە ئێران و ئیسرائیل چەند جارێک لەسەر کێشەکانی ناو سووریا لە جەنگ نزیک بوونەتەوە.

تعليقات