مه‌كگۆرك دێ بۆ هه‌ولێر و قاسم سوله‌یمانیش دەچێ بۆ سلێمانی.
رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، برێت مه‌كگۆرك
نێردراوی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و قاسم
سوله‌یمانی فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، له
پێشبڕكێدان بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رازووه‌كه به‌لای به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌نیاندا
لاسه‌نگ بكه‌ن و دوای به‌غدا رووده‌كه‌نه هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی لایه‌نه‌كانی كوردستاندا له‌باره‌ی قۆناغی پاش
هه‌ڵبژاردن و چۆنییه‌تی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ گفتوگۆ بكه‌ن.
له راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی جه‌دید هاتووه “برێت مه‌كگۆرك
رووی كردووه‌ته هه‌ولێر پاش ئه‌وه‌ی زنجیره‌ك دیداری له‌گه‌ڵ
سه‌ركرده‌كانی عێراق ئه‌نجامداوه له به‌غدا. قاسم سوله‌یمانیش كه پاش
مه‌كگۆرك ده‌ستی به گفتوگۆكانی كرد له به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی
شیعه كۆبووه‌ته‌وه، بڕیاره بگاته سلێمانی و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌كێتی
نیشتمانی كوردستان كۆببێته‌وه”.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری رۆژنامه
عه‌ره‌بییه‌كه، ئێران ده‌یه‌وێت هه‌ر دوو به‌ره‌كه‌ی حزبی ده‌عوه (مالیكی
و عه‌بادی) یه‌كبخات و پاشان هانیان بدات بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی
له‌گه‌ڵ فه‌تحی هادی عامری ببه‌ستن كه گرووپه‌كانی حه‌شدی تێدا
كۆبوونه‌ته‌وه هه‌روه‌ها ره‌وتی حیكمه‌یش كه عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تی
ده‌كات و دواتریش یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان په‌یوه‌ندییان پێوه بكات بۆ
ئه‌وه‌ی ببنه گه‌وره لیستی په‌رله‌مان و هه‌موویان پێكه‌وه حكومه‌ت
پێكبهێنن”.
ئه‌وه له كاتێكدایه موقته‌دا سه‌در كه هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی براوه‌ی
یه‌كه‌مه، له تویتێكدا ره‌تیكردووه‌ته‌وه بچنه ژێر باری هیچ
بڕیارێكه‌وه كه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق بدرێت و نوسیبووی “بڕیاری ئێمه
عێراقییانه‌یه و هه‌مووان هاوبه‌شن نه‌ك میر، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ
سه‌ركرده‌ی كوتله براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
كه رۆژی ١٢/٠٥/٢٠١٨به‌ڕێوه‌چوو.
Kurdistan24
تعليقات
إرسال تعليق