“ماردامان” لەلایەن باپیرانی کوردەوە کە خۆریەکان بوون لە ناوەڕاستی ھەزارەی سێیەم بونیاد نراوە

ھەواڵی دۆزینەوەی شارە مێژوویەکەی کوردستان بە خێرایی لە میدیا جیھانیەکاندا بڵاو بویەوە و جۆرێک لە بەلاڕێدا بردن لە میدیا ئێرانی و عەرەبیەکان بەدی دەکرا و میدیای کوردی لێ بێ ئەگابوو .

کاتێک تیمی زانکۆی(  توبیبگێن)ی ئەڵمانی لە ساڵی ٢٠١٣ لە شوێنەواری گردی باستکێ لە پارێزگای دھۆک دەستیان بەکاری کنەو پشکنین کرد ،باوەڕیان نەدەکرد ئەو شوێنەی کاری لێ دەکەن یەکێکە لە شارە بەناوبانگەکانی مێژوو ی مرۆڤایەتی .
دوای ٤ ساڵ کارکردنی تیمەکە ساڵی ٢٠١٧توانیان ٩٢ دەقی نوسین بدۆزنەوە کە مێژوەکەیان بۆ ٣٢٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە .دەقە مێخیەکان ٩٠ دانەیان بە زمانی ئاشوری نوسراون ،(بەتینا فایست)، پسپۆڕی زمان ناسیە لە زانکۆی ھیدلبێرگ لە ئەڵمانیا توانی نوسینەکان بخوێنێتەوە و بۆی دەرکەوت کە ناوی شارەکە (ماردامان)ەکە ھەندێ کات (مەرداما )شی پێ دەوترا .
ھەواڵی دۆزینەوەی شارە مێژوویەکەی کوردستان بە خێرایی لە میدیا جیھانیەکاندا بڵاو بویەوە و جۆرێک لە بەلاڕێدا بردن لە میدیا ئێرانی و عەرەبیەکان بەدی دەکرا و میدیای کوردی لێ بێ ئەگابوو .میدیا ئێرانیەکان ھەوڵیان دا شارەکە بە شارێکی سەدەمی ئەخمینی بناسێنن .ھەرچی دەزگا عەرەبی و جیھانیەکانیشە بە شارێکی ئاشووری ناویان ھێنا ،لەکاتێکدا ئەوە پێچەوانەی مێژووی (ماردامان)ە .
ڕاستیەکەی ئەوەیە شارەکە زۆر لە مێژووی ئاشووریەکان کۆنترە ،لەلایەن باپیرانی کوردەوە کە خۆریەکان بوون لە ناوەڕاستی ھەزارەی سێیەم بونیاد نراوە ،پادشای ئەکەدی نەرامسین لە ساڵی ٢٢٥٠ پ.ز پەلاماری شارەکەی داوەو بە نوسین تۆماری کردوە ،ئەگەر چی شاری مەردامان زۆرجار لەلایەن ئەکەدی و سۆمەری و پاشان ئاشووریەکانەوە ھێرشی کراوەتە سەر و ڕووبەڕووی وێرانکاری بوەتەوە ،شارەکە بەشێک بووە لە ئیمپراتۆرە گەورەکانی ناوچەکە بەڵام بەڵگە مێژوویەکان دەیسەلمێنن ھەندێ کات شارەکە سەربەخۆی خۆی پاراستوە (تیش_ئولمێ) یەکێک بوە لە پادشا خۆریەکانی ئەم شارە سەربەخۆیە .
سەرپەرشتیاری کارەکە شوێنەوار ناسی بەناوبانگ پڕۆفیسۆر پیتر پفازنر بە سایتی ڕوسیا تودەی ڕاگەیاندوە “شاری ماردامان ناوچەیەکی ھەرێمی گرنگی سیاسی و بازرگانی بووە ،دۆڵی دووڕوباری بەستوەتەوە بە ئەنادۆڵ و سووریاوە”
ساڵی ١٧٨٧ پێش زاین پادشای ئاشووری شەمشی ئەدەد شارەکەی داگیر کردوە ،بەڵام ئەم داگیر کاریە زۆری نەخایەندوە و دوبارە سەربەخۆیان بەدەست ھێناوەتەوە .
بەوتەی پڕۆفیسۆر پیتەر ئەو نووسینە “مێخیانەی-بزماریانەی” کە مێژووەکەیان بۆ،١٢٥٠ پێش زاین دەگەڕێتەوە لە شوێنێکدا دۆزراونەتەوە خۆڵێکی زۆری بەسەردا دراوە و وا دەردەکەوێ بە مەبەست خەڵکی شارەکە ئەو نووسینانەیان شاردبێتەوە بەھۆی زانیاری گرنگ و نھێنی تێیاندا بۆ ئەوەی لەکاتی وێران بوونی شارەکە لەلایەن داگیرکەرانەوە پارێزراو بێت ،تا بۆ نەوەکانی ئایندە بمێنێتەوە . دەقە دۆزراوەکان باس لە بواری ئیداری و بازرگانی و سەربازی دەکەن .
بە وتەی پیتەر دوای ساڵانی ١٧٠٠ پ.ز لەسەردەمی ئاشووری شارەکە گەشە دەکات تا ھاتنی مادەکان لە ساڵی ٦١٢ ئیدی شارەکە دەبێتەوە بە بەشێک لە ئیمپراتۆریەتی ماد.
ئەوەی مایەی دڵخۆشیە ئەم شوێنەوارە جیا لە ناوچەکانی تری کوردستان ڕووبەڕووی دەست درێژی نەبوەتەوە ،بۆیە پێشبینی دەکرێ تیمە ئەڵمانیەکە دەستکەوتی زیاتر بەدەست بێنێ لە وەرزەکانی داھاتووی کارکردندا ،ئەمەش یارمەتیمان دەدا زیاتر ئاشنای شاری (ماردامان) و مێژووی کوردستان ببین .

  جیهاد نەزیف















تعليقات