بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، پێویسته ریگه له ئێران بگیرێت، هه‌تا ئه‌گه‌ر به هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگیش بێت”.
نه‌تانیاهو له‌و چوارچێوه‌یه‌دا باسی دیداری داهاتووی خۆی و ڤلادێمیر پوتین سه‌رۆكی رووسیای له مۆسكۆ كردووه و گوتوویه‌تی: “ئه‌مڕۆ گرنگترین شت لای ئیسرائیل ئه‌وه‌یه رێگه له ئێران بگیرێت پێش ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه بگاته راده‌یه‌ك پێویست بێت ئه‌و كاره به رێگای دیكه بكرێت”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌٠٦/٠٥/١٠١٨ له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی حكومه‌تی ئیسرائیل‌دا نه‌تانیاهو هۆشداریی داوه‌ته ئه‌و گه‌لانه‌ی ئێستا ئاماده‌ییان نییه له كاتی گونجاو‌دا رێگه له ئێران بگرن و گوتوویه‌تی: “له داهاتوودا باجی ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مییه ده‌ده‌نه‌وه‌و زۆر زیاتر ده‌بێت له‌وه‌ی ئێستا ده‌توانن بۆ به‌رگرتن به ئێران بیده‌ن”.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل به‌رپرسیارێتی گواستنه‌وه‌ی چه‌كی پێشكه‌وتووی بۆ سووریا له ماوه‌ی چه‌ند مانگی دواییدا خستووه‌ته ئه‌ستۆی سوپای پاسدارانی ئێران و گوتوویه‌تی: “به‌وهۆیه‌وه سوپای ئیسرائیل له به‌ره‌ی پشته‌وه‌و پێشه‌وه بۆردوومانی بنكه‌كانی ئێرانی له سووریا كردووه، چونكه فڕۆكه‌كه بێ فڕۆكه‌وانه ھێرشبه‌ره‌كان و مووشه‌ك و سیستمی به‌رگری ئاسمانی بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل”.
نه‌تانیاهو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ئیسرائیل هه‌وڵ نادات گرژی درووست ببێت، به‌ڵام ئاماده‌یه رووبه‌ڕووی هه‌ر سیناریۆیه‌ك ببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاریی له خۆی بكات”.
نه‌تانیاهو باسی دیداره چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی نێوانیانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا كردووه‌و گوتوویه‌تی: “رۆژی ٠٩/٠٥/٢٠١٨ له‌گه‌ڵ پوتین كۆده‌بمه‌وه‌و ئه‌و دیداره‌ش گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و له چوارچێوه‌ی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئێران له سووریا گفتوگۆ ده‌كه‌ین”.

No comments:
Post a Comment