ده‌نگیر میر محه‌ممه‌د فورات ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په پێیوایه
له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانیدا، كورده پارێزگارەكانی
باكوور ده‌نگ به ئاكپارتی ناده‌نه‌وه و روو له هه‌ده‌په دەكەن.
ده‌نگیر میر له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی (تی ٢٤) دڵنیایه هه‌ده‌په
ده‌توانێت به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن بشكێنێ و وه‌كو پارت بچێته
په‌رله‌مانه‌وه.
هەروەها گوتی “له‌مه‌ودوا كورده پارێزگارەكان ده‌نگ به ئاكپارتی
ناده‌نه‌وه، به تایبه‌ت ئه‌و كورده پارێزگارەكانەی پێشتر ده‌نگیان بۆ
ئاكپارتی بووه. ئاكپارتی ٢٠%ی ده‌نگه‌كانی ده‌نگی كورد بووه، بۆیه ئه‌م
جاره ئه‌و ده‌نگه ناهێنێته‌وه و ئیدی كورده‌كان ده‌نگ به هه‌ده‌په
ده‌ده‌ن”.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه كه یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی ئاكپارتی،
به‌ڵام لێیان جیابووه‌وه، ئاماژه ده‌دات كه دوای ئه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌ییب
ئه‌ردۆغان له سه‌روبه‌ندی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان
زمانێكی زۆر توندی به‌كار هێنا و دژی ریفراندۆم وه‌ستایه‌وه، كورده‌كان
لێی تووڕه بوون و بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و چه‌ند دژی كورده، ئه‌مه‌ش
هۆكارێكه كه كورده‌كان ده‌نگ به ئاكپارتی نه‌ده‌نه‌وه.
باس‌نیوز

No comments:
Post a Comment