سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستەواژەى تیرۆریزمى بۆ کورد بەکارهێنا

لەمیانەى وتەکانیدا بۆ دەربڕینى پشتیوانى وڵاتەکەى لە تورکیا سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستەواژەى تیرۆریزمى کوردى بەکارهێنا، کە بەوتەى ئەو روبەڕووى چەند هەڕەشەیەک بووەتەوە.


تێرێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسی هاوبەشدا لەگەڵ رەجەب تەب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، بەریتانیا شانبەشانی گەلی تورکیا وەستایەوە لەکاتێکدا دیموکراسیەکەی هێرشی کرایە سەر لە تەموزی ٢٠١٦دا و دەبێت ئەوانەی هەوڵی روخاندنی دیموکراسی تورکیان دا ببرێنە بەردەم دادگا.
وتیشى لەهەمانکاتدا گرنگە داکۆکی بکرێت لە دیموکراسی تورکیا کە ڕووبەرووی گوشاری زۆر و لە رادەبەدەر بووەتەوە لەلایەن کودەتا شکستخواردووەکە و نائارامی بەدرێژایی سنورەکان لەگەل سوریا و تیرۆریزمی کوردییەوە.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا جەختیکردەوە، تورکیا مافی خۆیەتی دەستەوەستان نەوەسێت و داکۆکی بکات لە دیموکراسیەکەى و پێویستە تورکیا مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی بپارێزیت و گەشەیپێبدات.
باسى لەوەشکرد، لەو پرۆسەدا و بۆ گەشەپێدانی ئەو ئامانجانە بەریتانیا بە هاوڕی و دۆستیکی راستەقینەی تورکیا دەمێنێتەوە.

تعليقات