ئەبوبەکر کاروانی: ئەوەی لە زۆنی سەوز کراوە تەواوکردنی پیلانگێڕیی ١٦ی ئۆکتۆبەرە.
سەرکردەیەکی پێشووی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
ڕای گەیاند، ئەوەی لە زۆنی سەوزدا بەرامبەر بە دەنگی هاووڵاتییان کراوە،
”تەواوکردنی پیلانگێڕیی ١٦ی ئۆکتۆبەرە و ئامانج لێی، دووبارەکردنەوەی
مەترسییەکانی ئەو کاتەیە“.
ئەبوبەکر کاروانی، سیاسەتمەدار و سەرکردەی پێشووی
یەکگرتوو، لە نووسینێکیدا کە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی
(فەیسبووک) بە ناونیشانی (پیلانگێڕییەکی تر دژ بە کوردستان و ئەزموونە
سیاسییەکەی) نووسیویەتی، ئاماژەی بەوە داوە: ”ئه‌و
بێڕێزییە ئاشكرا و ڕوونه‌ی له هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا به‌رامبه‌ر
ڕا و ده‌نگ و ویستی ده‌نگده‌ری كورد كراوه، به تایبه‌تیش له زۆنی
سه‌وزدا كه مایه‌ی قەبوڵكردن نییه“.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئامانج لەم کارە، جگە لە
یارمەتیدانی هێزێکی دیاریکراو ”بۆ هه‌ڵسانه‌وه و پەلەقاژێی ئەو هێزە“،
ئامانجەکانی دیکەی لە چەند خاڵێکدا کۆکردووەتەوە.
بە بڕوای ئەبوبەکر کاروانی، ئامانجی یەکەمی ئەم
کارە، ”ته‌واوكردنی پیلانگێڕیی (١٦)ی ئۆكتۆبه‌ر و به ئامانجگرتنی كۆی دۆخی
هه‌رێمی کوردستان و به‌تایبه‌تیش ناوچه‌كانی سلێمانی و كه‌ركووكە. بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له ڕۆژانی پاش (١٦)ی ئۆكتۆبه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م
ناوچانە له ئارادابوون، دووباره ببنه‌وه و له ئه‌گه‌ر‌ی قوڵبوونه‌وه‌ی
كێشه‌كاندا، بكرێته بیانووی ده‌ستتێوه‌ردان“.
لە خاڵێکی دیکەدا ئاشکرای کردووە کە ئامانجێکیتری
ئەم ساختەکارییەی لە هەڵبژاردندا لە زۆنی سەوز کراوە، بۆ ئەوەیە
“هاووڵاتییانی كوردستان متمانه‌یان به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و سندووقه‌كانی
ده‌نگدان و بێ لایه‌نیی ده‌زگا سه‌رپه‌رشتیكاره‌كان و چاكسازی و ئاڵوگۆڕی
ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات نه‌مێنێ كه ئه‌وه‌ش دوو به‌رئه‌نجامی خراپی
لێده‌كه‌وێته‌وە. یەکەم، دووچار بوون به پووچگه‌رایی و وازهێنان له
به‌شداریی سیاسی و خه‌مساردبوون به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كێ حوكمڕانی ده‌كات و
چۆن و پێگه‌ی دادپه‌روه‌ری له حوكمڕانیدا له كوێدای؟. دووەم، سه‌ركێشانی
ململانێ سیاسییه‌كان به‌ره‌و توندوتیژی و خوێنڕێژی و خودكوژیی
ده‌سته‌جه‌معی”.
یەکێکی دیکە لەو ئامانجانەی کە ئەبوبەکر کاروانی
ئاماژەی پێداوە بۆ ساختەکارییەکانی هەڵبژاردن لە زۆنی سەوز، بریتییە لە
“سه‌رقاڵكردنی هێزه كوردستانییه‌كان به ناكۆكی و بێنه و به‌ره‌ی
ناوخۆییه‌وه، له كاتێكدا عێراق له قۆناغێكی نوێدایه و دوای هه‌ڵبژاردن
چاوه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌بێت. له‌سه‌ر ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستیش گۆڕانكاریی جۆراوجۆر له حاڵی ڕووداندان”.
لە کۆتاییشدا دووپاتی کردووەتەوە: “به كورتی ئه‌و
فه‌زیحه بێ په‌رده‌یه‌ی ڕوویداوه، مه‌به‌ست تیایدا داڕووخانی زیاتری
كوردستانی باشوور و سوككردنی حوكمڕانییه‌كه‌ی، به تایبه‌تیش له
ناوچه‌كانی زۆنی سه‌وز. بۆیه ده‌بێت له پاڵ قەبوڵنه‌كردنی
به‌ره‌نجامه‌كان و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئیراده‌ی ساخته‌كراوی
هاووڵاتی، هه‌موو لایه‌ك ئاگای له‌و نه‌خشه‌یه‌ی دوژمن بێت له پێناو
كۆتاكردنی ئه‌و ده‌ستانه‌ی یاری به چاره‌نووسی گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان و
ئه‌زموونه سیاسییه‌كه‌یه‌وه ده‌كه‌ن. دەبێت ئەوانەی ساختەکارییەکەشیان
ئەنجام داوە، دڵنیابن بزمارێکیان لە تابوتی خۆیان داوە”.
باس‌نیوز


No comments:
Post a Comment