بەرپرسێکی یەکگرتوو: ساختەکارییەکەی یەکێتی پاداشتی ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر بووە.
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە
فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕای گەیاند، ساختەکارییەکانی یەکێتی
پاداشتی ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆتۆبەرە و “یەکێتی دەنگەکانی خەڵکی پاشەکەوت
کردووە”.
جوان حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک
ڕاگەیاند، خەڵکی کەرکووک بەھۆی ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە دەنگی بە
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نەداوە، بەڵام “ئێوارەی ١٢ی مانگ لەکاتی
ئاشکراکردنی ئەنجامی بەرایی، دەرکەوت یەکێتی لە کەرکووک دەنگێکی زۆری
ھێناوە، بەڵام تەواوی ئەو دەنگانەی یەکێتی بەدەستی ھێناوە، ساختەکارییەکی
حاشا ھەڵنەگر بووە”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: “ناوچەی حەویجە ھیچ ماڵە
کوردێکی تێدا نییە، بەڵام یەکێتی لە ھەموو حزبەکان دەنگی زیاتری ھێناوە،
بێگومان ئەمە ساختەکارییەکی گەورەیە، چونکە کەسێک ئەگەر ھاووڵاتییەکی
عەرەبی شۆڤێنی بێت، چۆن ئامادەیە دەنگ بە لایەنێکی سیاسیی کوردی بدات”.
بە بڕوای ئەو بەرپرسەی یەکگرتوو لە ئەنجومەنی
پارێزگای کەرکووک، یەکێتی دەنگی خەڵکی کوردستانی “بە ساختەکاری بۆ خۆی
پاشەکەوت کردووە”. هەروەها “بەھۆی ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەریشەوە یەکێتی
پاداشتێکی باشی لە حکوومەتی عێراقی وەرگرتووە، چونکە ھەموو یەکێتی باش
دەزانێ ئەوە دەنگی ڕاستەقینەی یەکێتی نەبووە و ساختەکارییەکی ئێجگار باشی
بۆ کراوە”.
جوان حەسەن نەیشاردەوە، بەھۆی ڕووداوەکانی ١٦ی
ئۆتۆبەرەوە خەڵکی ھێندە لە یەکێتی نیگەران بوون، “تەنانەت بەرپرسانی یەکێتی
چوونەتە ماڵی کادیرەکانی خۆیان، بەڵام بەھۆی کارەساتی گەورەی ١٦ی
ئۆتۆبەرەوە، ئەو کادیرە بەرپرسانی حزبەکەی لە ماڵەکەی خۆی دەرکردووە، ئەی
ئێستا خێرە یەکێتی ئەو ھەموو دەنگەی ھێناوە”.
باسیشی لەوە کرد، ھادی عامری داوای ئەوەی کردووە،
دەنگەکانی یەکگرتوو کەم بکرێنەوە، چونکە “نیگەرانن لە ھەڵوێستە
نیشتمانییەکانی یەکگرتووی ئیسلامی، دواجار یەکێتی بەرپرسیارە لەو
ساختەکارییە و بێگومان ئێمە داوامان کردووە لە پرۆسەی سیاسیی عێراق
بکشێینەوە”.
باسنیوز

No comments:
Post a Comment