هەڵمەتی تویتێری بۆ مەحکووم کردنی بێ ڕێزی کردنی “تێرێزا مەی” بەنەتەوەی کورد

هەڵمەتی تویتێری بۆ مەحکووم کردنی بێ ڕێزی کردنی “تێرێزا مەی” بەنەتەوەی کورد
لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا، ترێزا می، لە کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، کوردی بە تیرۆریست لە قەڵەم داوە، چالاکانی کوردیش وەک دژکردەوە، هەڵمەتێکی تویتێری بەڕیوە دەبەن.
کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و سیاسیی کورد، لە بانگەوازیەکی کورتدا بە بڵاو کردنەوەی هەشتەگ و وێنەیەک، داوایان لە سەرجەم کوردستانیان کردووە، لە شەوی یەکشەمە ٢٠ی مای بەرانبەر لەگەڵ ٣٠ی بانەمەڕی ٢٧١٨ی کوردی، لەو هەڵمەتە تویتێریەدا بەشداری بکەن.
ئەو هەڵمەتە تویتێریە بە هەشتەگی واتا دەبێ می داوای لیبوردن لە کورد بکا، بەڕێوە دەچێ.
چالاکانی کورد داوایان کردووە، چالاکیەکە لە کاتژمێر ٧ی شەو تا ٩ی شەو بە کاتی ئەورووپای ناوەندی کە دەکاتە ٠٩:٣٠ خولەک تا ٢٣:٣٠ خولەک بە کاتی کوردستانی ڕۆژهەڵات ٢٢:٠٠ بە کاتی باشووری کوردستان، ئەو هەڵمەتە تویتێریە بەڕێوە بچێ.
چالاکانی کورد داوایان کردووە بە مەبەستی باشتر دەنگدانەوە و کاریگەریی زیاتر، هەڵمەتە تویتێریەکە تەنیا لەو کاتەدا بەڕێوە بچێ و هەوڵ بدرێ لە ڕایەڵەی کۆمەڵایەتیی تویتێر بکرێ.
ئەو دەقە ئینگلیسیەش وەک پێشنیار خراوەتە ڕوو:
#MayMustApologizeTheKurds
A democratic country’s Leader should know how to speak and not dance with racist and fascists. Theer is no #Kurdish #terrorism, the #Kurds are’nt #terrorists. There is a #Kurdish #question and #terrorism against #Kurdish people, supported by dictators.

تعليقات