ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، کە ئەمڕۆ رۆژی تۆڵەکردنەوەیە لە خیانەتکارانی ١٦ی ئۆکتۆبەر.
عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە
(باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”ئەمڕۆ رۆژی تۆڵەکردنەوەیە لە خیانەتکارانی ١٦ی
ئۆکتۆبەر، خەڵکی کەرکووک و هەموو ئەو ناوچانەی کە بەناحەق خرانە ژێر دەستی
داگیرکەر، ئێستا مافی خۆیانە ئەوان ئەمجارە تۆڵەی خۆیان بکەنەوە لەوانەی
خیانەتیان لە نیشتمان کرد“.
ئەندامەکەی سەکردایەتیی پارتی، ئەوەشی خستە روو، کە گرووپی خیانەتی ١٦ی
ئۆکتۆبەر کراسێکیان بە باڵادا بڕاوە، کە پێشتر بە باڵای کەسدا نەبڕاوە.
پێشتر هەندێک لە لایەنە عەرەبییەکان بە ئاڵا تاڵەبانییان گوتبوو، کە
ئەوان پەیوەندییەکانی خۆیان لەگەڵ کوردا لەبەر خاتری کەسێک تێک نادەن، لەو
بارەیەشەوە، عەلی عەونی، بۆ (باسنیوز) گوتی: ”لەوەتەی هەیە دوژمن لەگەل
نیشتمانفرۆش هەر وا مامەڵەی کردووە، بۆنموونە ئەو ژەنەراڵەی کە بووە هۆکاری
شکستی نەمسا بەدەستی ناپلیۆن، ناپلیۆن ئامادەنەبوو تەوقەشی لەگەل بکات و
پێی گوت ئەگەر پارەی دەوێت پارەی پێ بدەنێ، بەڵام من ناتوانم تەوقەی لەگەڵ
بکەم، چونکە ئەوەی نیشتمانی خۆی بفرۆشێت ئەوا ڕۆژێک منیش دەفرۆشێت، هەر
لەبەر ئەوەشە کە عەرەبەکان ڕاست دەکەن، کە متمانەیان پێی نییە“.
باسنیوز


No comments:
Post a Comment