ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ گومان هەیە لە
ساختەکاری گەورە لە بەرژەوەندی یەکێتی لە سلێمانی، هەڵەبجە و ناوچەکانی
دیکەی سلێمانی.
هێمن هەورامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له
لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی لۆ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر له باره‌ى ئه‌نجامى
به‌رایى هه‌ڵبژاردن و ساخته‌كردنى ئه‌و ئه‌نجامانه‌وه نووسیویه‌تى: “گومان
هەیە لە ساختەکاری گەورە لە بەرژەوەندی یەکێتی لە سلێمانی، هەڵەبجە و
ناوچەکانی دیکەی سلێمانی، زۆر نالۆجیکییە کە دەنگی یەکێتی لە هەموو
پارتەکانی دیکە وەک: پارتی، گۆڕان، یەکێتی، کۆمەڵ، هاوپەیمانی، نەوەی نوێ
پێکەوە زیاترە. جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان پێویستە”.
ده‌شڵێت “لە ٢٠١٤یەکێتی ١١هەزار دەنگی هەبوو لە هەڵەبجە. بەڵام ئێستا 30
هەزار دەنگی هێناوە، واتە لە چوار ساڵدا لە ١٩٥% زیادیکردووە”.
هەورامی راشیگەیاندووە”ئەم زیادکردنەکەی دەنگی یەکێتی لەڕێگەی ساختەکاری
و دەستکاری ئەلیکترۆنی پێشێلکارییەکی روونە بەرامبەر دەنگی هەموو پارتە
سیاسییەکانی دیکە”.
دوای كۆتایی هاتنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبرژاردن و بڵاوبوونه‌وه به‌شێك له
ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان ، ته‌واوی لایه‌نه سییه‌كانی پارێزگای
هه‌ڵه‌بجه جگه له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌په‌له كۆبوونه‌وه و
ڕاگه‌یاندراوێكی ناڕه‌زاییان بڵاوكرده‌وه.
باس‌نیوز

No comments:
Post a Comment