سوپای فەرەنسا شەش تۆپخانە لە نزیک سنووری عێراق جێگیر کرد

سوپای فەرەنسا شەش تۆپخانە لە نزیک سنوورەکانی عێراق بۆ هاوکاریکردنی هێزێکی کوردی، جێگیر دەکات.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ئەنادۆڵ)، ئەو شەش سەکۆ تۆپهاوێژە لەچوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و بۆ هاوکاریکردنی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە)، براونەتە ئەو شوێنە.
ئاژانسی (سپۆتنیک)ی رووسی بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەکەوە، باسی ئەوەی کردووە، کە ئەو سەکۆ تۆپهاوێژانە لە سەرەوەی گوندی باغوز لە گوندەوارەکانی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا و لەسەر سنووری عێراق، جێگیر دەکرێن.
هەسەدە هێزێکی سەربازییە و بە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ رزگارکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پێکهاتووە. یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) باڵی سەرەکیی ئەو هێزەیە.

تعليقات