پەرلەمانی ئیسرائیل “کنێست” پرۆژەیاسایەک بۆ کوردستانێکی سەربەخۆ پێشکەش بە وڵاتەکەی دەکات

پەرلەمانی ئیسرائیل “کنێست” پرۆژەیاسایەک بۆ کوردستانێکی سەربەخۆ پێشکەش بە وڵاتەکەی دەکات.

پەرلەمانی ئیسرائیل “کنێست” پرۆژەیاسایەک بۆ کوردستانێکی سەربەخۆی پێشکەش دەکات
پەرلەمانتارێکی ئیسرائیلی پرۆژەیاسایەک پێشکەش بە “کنێست” پەرلەمانی ئیسرائیل کرد بۆ پشتیوانیکردن لە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کورستان.
یوئاڤ کیش، پرۆژەیاسایەک بۆ پەرلەمانی ئیسرائیل پێشنیاز کرد کە تێیدا هاتووە، بەهۆی زیاتربوونی هەژموونی ئێران لە ناوچەکە و تووندڕەوی تورکیا و تێکچوونی سووریا پێویستە ئیسرائیل پشتیوانی کوردەکان بکات بۆ دەوڵەتی سەربەخۆ.
کیش ئاماژەی بەوەکرد زیاتر لە سی ملیۆن کورد لە عێراق، ئێران، تورکیا و سووریا دەژین، پشتیوانیکردنی کوردستانێکی سەربەخۆ بۆ ئیسرائیل زۆر باشە.
ئەگەر هاتوو “کنێست” پرۆژەیاساکەی کیش پەسەند بکات، ئەو بابەتە رەوانەی لیژنەی بەرگری و کاروباری دەرەوەی کنێستی ئیسرائیل دەکرێت، بۆ گفتوگۆی زیاتر لەو بارەوە.

تعليقات