حكوومه‌تى توركيا
هه‌ڕه‌شه‌ى له ئيسرائيل كرد و ئاماژه‌ى به ناردنى هێزى نێوده‌وڵه‌تى بۆ
پارێزگارى له فه‌له‌ستينييه‌كان كرد و به‌ڵێنيشى دا كار بكات بۆ سزادانى
ئيسرائيل و تۆمه‌تبارى كرد به به‌كارهێنانى "تيرۆر" دژى
فه‌له‌ستينييه‌كان.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى
توركيا، (مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ) له وته‌يه‌كدا كه له ويلايه‌تى
(ئه‌نتاليا)ى باشوورى توركيا پێشكه‌شيكرد، رايگه‌ياند، "ئه‌گه‌ر
لێپرسينه‌وه له ئيسرائيل نه‌كرێت له باره‌ى ئه‌و تيرۆره‌ى ئه‌نجامى
ده‌دات، ئه‌وا زياتر په‌ره‌ى پێ ده‌درێت. فه‌له‌ستين سكاڵاى بردووه‌ته
به‌ر دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى و ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بين له
به‌دواداچوونى ئه‌و پرسه".
گوتيشى: "له كرۆكى ئه‌و
سزايانه ده‌كۆڵينه‌وه كه دژى ئه‌و وڵاتانه ده‌يانگرينه به‌ر كه
ره‌وشى قودس پێشێل ده‌كه‌ن و باڵيۆزخانه‌يان گواستووه‌ته‌وه ئه‌و شاره،
له‌مه‌و دوا بير له سزادانيان ده‌كه‌ينه‌وه".
روونيشيكرده‌وه،
"له‌گه‌ڵ (٥٠) له وه‌زيرانى ده‌ره‌وه و ئه‌ميندارانى رێكخراوه
نێوده‌وڵه‌تييه‌كان و به‌رپرسانى ديكه له باره‌ى كوشتارگه‌ى غه‌ززه‌وه
بيروڕاى ئاڵوگۆڕ كردووه".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌مه
يه‌كه‌م جاره جيهانى ئيسلامى بڕيار ده‌دات. هێزى نێوده‌وڵه‌تى بۆ
پارێزگارى له برايانى فه‌له‌ستين و قودس ره‌وانه ده‌كه‌ين. چيديكه
ئيسرائيل ناتوانێت هه‌ر كاتێك ويستى هێرش بكات".
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى
توركيا ئه‌وه‌شى گوت: "له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى
نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وه ده‌كه‌ين. چونكه كێشه‌ى ته‌نيا موسڵمانه‌كان نييه،
به‌ڵكو ئه‌و پرسه په‌يوه‌سته به شوێنكه‌وتووانى سێ ئاينى ئاسمانى".
له كۆتايى قسه‌كانيشدا
(مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ) گوتى: "له‌مڕۆ به‌دواوه بێده‌نگ نابين. ته‌نيا به
بانگه‌واز و ئيدانه ده‌ست هه‌ڵناگرين. به‌ڵكوو هه‌نگاوى كردارى ده‌نێين.
رێگه ناده‌ين هه‌نگاوى هه‌ڵه هه‌ڵبنێن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێويستى
توركيا به‌هێز بێت".
هه‌ر له‌و
چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى توركيا، (ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان)
رايگه‌ياند، "وڵاته‌كه‌ى چاو ده‌گێڕێته‌وه به‌و په‌يوه‌ندييه ئابوورييه‌ى
له‌گه‌ڵ ئيسرائيل هه‌يه‌تى".
له چه‌ند رۆژى
رابردوودا، به هۆى ده‌ستڕێژى سه‌ربازانى سوپاى ئيسرائيل له‌و هاووڵاتييه
فه‌له‌ستينيانه‌ى له ژێر ناوى "گه‌ڕانه‌وه‌ى گه‌وره" خۆپيشاندانيان
ئه‌نجامدا، (١١٢) هاووڵاتى فه‌له‌ستينى گيانيان له‌ده‌ستدا و زياتر له
(١٣) هه‌زار هاووڵاتى ديكه بريندار بوون.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ، رووسياليه‌وم
Comments
Post a Comment