وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانی دیارکرد

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانی دیارکرد.

لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان، رۆژی پێنجشەممە ١٧/٠٥/٢٠١٨ی وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرد.
بەناوى خواى گەورەو میهرەبان
(کۆبوونەوەى لیژنەى باڵاى بینینى مانگ بۆ دیارى کردنى یەکەمین رۆژى مانگى رەمەزانى پیرۆز ١٤٣٩ک)
ئێواره‌ی ئەمرۆ سێ شەممە بەروارى ١٥/٠٥/٢٠١٨ زایینى بەرامبەر بە٢٩شعبانى ١٤٣٩کۆچى لیژنەى باڵاى بینینى مانگ بۆ دیارى کردنى یەکەمین رۆژى مانگى رەمەزانى پیرۆز لەوەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى کۆبووەوە، وە بەپشت بەستن بە بەڵگە شەرعى و زانستییەکانى بینینى مانگ و بەهەماهەنگى لەگەڵ سەرجەم بەرێوەبەرایەتیە گشتییەکانى سەر بە وەزارەتمان و لەبەر نەبوونى بەڵگەى شەرعى تایبەت بەبینینى مانگ، لیژنەى باڵاى بینینى مانگ لە هەرێمى کوردستان رایدەگەینێ کە سبەینێ  ١٦/٠٥/٢٠١٨ کەدەکاتە رۆژى چوارشەممە تەواو کەرى مانگى شەعبانە و رۆژى پێنج شەممە ١٧/٠٥/٢٠١٨ یەکەمین رۆژى مانگى رەمەزانى پیرۆزە.
بەم بۆنەیەوە بەناوى وەزارەتى ئەوقاف وکاروبارى ئایینیەوە پیرۆزبایى خۆمان ئاراستەى سەرجەم مسوڵمانان و هاونیشتیمانیانى و کوردستان و جیهان دەکەین، پیرۆز بایەکى تایبەت ئاراستەى پارێزەرانى خاک و نیشتیمان برایانى پێشمەرگە و هەموو ئەوانەى پارێزەرى ووڵاتەکەمانن دەکەین، ئومێدەوارین هاتنەوەى مانگى رەمەزانى پیرۆز ئەمساڵ ببێتە هەوێنى یەکریزى و تەبایى گەلەکەمان وهەموو پێکهاتەکانى کوردستان.
دووبارە پیرۆز بێت هاتنەوەى مانگى پیرۆزى رەمەزان ،هەزاران سڵاو بۆ گیانى شەهیدانى رێگاى رزگارى کوردستان.  

No comments:

Post a Comment