بەشی حەفتای مێژوو؛ زەققوورە:

لە زمانی ئەکەدی وشەی (زەققوورە) مانای (بینای “بەرز”) دەبەخشێ. بریتی بوو لە لووتکەیەکی زۆر بەرز، لە سێ تا حەوت چین پێکهاتبوو.
لە زمانی ئەکەدی وشەی (زەققوورە) مانای (بینای “بەرز”) دەبەخشێ. بریتی بوو لە لووتکەیەکی زۆر بەرز، لە سێ تا حەوت چین پێکهاتبوو. لە چینێکەوە بۆ چینی سەرەوە، ڕووبەڕی سەرووتر کەمتر دەبێت، بنکەی زەققوورە چوارگۆشە یان لاکێشە دەبوو، بە گشتی زەققوورە بە پێ پلیکانەی دەرەکی دەورە دەدرا.
زەققوورە گرنگترین بەشەکانی پەرستگاکانی شار بوو. سەکۆکەکانی (زەققوورە) لە خشتی وشککراو بە تیشکی ڕۆژ بنیات دەنرا، لە دەروە بە بەرگ لە کەرپووچی سوورکراو بەرگ دەکرا. ناوی پاشای بنیاتنەری لەسەر دەنووسرا. قەبارەی زەققوورە لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر جیاوازبوو.
لە بەناوبانگترین زەققوورەکان وەکوو (زەققوورەی ئوور).
مێژوو نووسی یۆنانی (هیرۆدتس) ئاماژە بە زەققوورەی بابل دەکات ناوی لێناوە (لووتکەی بابل) و دەڵێت: ئەم لووتکەیە لە حەوت (نهۆم) دروستکرابوو، نهۆمی حەوتەم ژوورێکی بچووک بوو، بۆ پشوودانی خواوەند تەرخان کرابوو. زەققوورەی (شاری ئوور) کە شا (ئوورنەمو) بنیاتی نابوو، تاکوو ئێستا پاشماوەی زەققوورەی (ئوور) لەسەر پێ ماوە، ڕووبەری بنکەکەی دەگاتە ٢٧٠٠م دووجا شوێنەوارناسان بەرزییەکەی بە ١٣م مەزەندە دەکەن. لە سێ نهۆم پێکهاتبوو، ئەم زەققوورە بە جوانی و ڕێکی و پتەوی بناغەی بەناوبانگە. ئەندازیارانی ئەم زەققوورەیە بە شێوەیەکی ئەندازەیی گونجاو هەموو پێوەرەکانیان ڕیکخستبوو.
کاشیەکان لە (عەقرقوف) زەققوورەیان بنیاتناوە، ئاسەواری تا ئێستا لەسەر پێیە، لە حەوت نهۆم پێکهاتبوو.. سۆمەریەکان لە شارەکانی وەرکا و ئەریدۆ و نەفەر زەققوورەیان بنیاتناوە. شای ئاشوری سەرجۆنی دووەم لە شاری (خرسباد)زەققوورەیان بنیاتناوە
ئەوانەن کە خزمەتی خواوەندەکان دەکەن، چاودێری پەرستگاکانیان دەکەن ئاهەنگە ئایینیەکان بەڕێوەدەبەن.
لەسەرەتادا لە وڵاتی سۆمەری هەردوو دەسەڵاتی دونیای و ئایینی بەدەست پیاوە ئاینینیەکان بوو، بەڵام پاشتر ئەم دوو دەسەڵاتە لێک جیابوونەوە و پیاوە ئاینیەکان تەنها دەسەڵاتی ئاینیان بوو. کاهنەکان خوێندن و نووسینیان زانیوە، بۆیە مامۆستا و نووسەر دادوەرەکان هەر لەوان بوون (کاهن)پایەی ئایینی و کۆمەڵایەتی بەڕێز و شکۆداری هەبوو
بە هۆی زۆربوونی ئەرکەکانی (کاهنەکان) جۆرە پسپۆڕیەک لە کارەکانیان پەیدا بوو.. بۆیە یەکێکیان سەرپەرشتی کاروباری قوربانی کردنی دەکرد ئەوی تر نەخۆشەکانی چارەسەردەکرد، و سێیەمیان سەرپەرشتی ئاهەنگی ستران و سروودەکانی دەکرد. گرنگترین جۆری (پیاوە ئایینی- کان) ئەمانە بوون:
ئەلف: ئاشیبو؛ بەرپرسی چارەسەری نەخۆشی و ڕاونانی گیانە نابووەکان بوو.
بە: مشمشۆ؛ بەرپرسە لە بەخت خوێندن و ڕەگەزناسین و خاوێن کردنی پەرستگابوو بە ئاو و ڕۆنی زەیتوون(زەییت).
جیم: نارو؛ سەرپەرشتی ڕێکخستنی لاواندنەوە ئایینیەکان دەکات.
دال:گالو؛ ئامێرەکانی مۆسیقا ئامادە دەکات و مۆسیقا دەژەنێت.
هە: شیشکلو؛ سەرپەرشتی هەموو درووشمە ئایینیەکان و ئاهەنگەکانی سەری ساڵ و نوێکردنەوەی پەیمان بۆ پاشایی دەکرد.
هەروەها ئافرەتە کاهینەکان رۆڵی گرنگیان لە بەڕیوەبردنی کاروباری پەرستگاکان و خزمەتکردنی خواوەندەکان و پەیڕەو کردنی درووشمە ئایینەکاندا هەبوو.
.
.

No comments:

Post a Comment