بەشی هەژدەیەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، لە خوێنی ژندا سێ جۆر هۆڕمۆن هەیە:

 بەشی هەژدەیەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، لە خوێنی ژندا سێ جۆر هۆڕمۆن هەیە:


١- هۆڕمۆنی: Folicle Strimulating Hormon F.S.H

ئەو هۆڕمۆنە لەسەر هێلکەدان شوێن دادەنێ و دەبێتە مایەی گەیاندنی فۆلیکۆڵەکان و تەڕی فۆلیکۆڵین ڕادەگرێ، ئەو هۆڕمۆنە لە گەڵ فۆلیکۆڵین کاری هاوسەنگیان پێ سپێردراوە.

واتە ئەگەر یەکێکیان کەم بکات تەڕی ئەوەکی تریان زیادە دەکات، بە هەمان شێوە لە ژنانی ئۆمێد بڕاودا واتە ( ئەو ژنانەی کە بە هۆی زۆری تەمەنەوە چیدی خوێنی مانگانە نابینن) هۆڕمۆنی فۆلیکۆڵین لەواندا بە ڕێژەکەی کەم بەرچاو دەکەوێت، ئەو ڕێژەیەش بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لە خوێندا زیاد دەکات.

٢- هۆڕمۆنی: Luteinzing L.H

ئەو هۆڕمۆنەش لە سەر شانەکانی هێلکەدان شوێنەواری هەیە و تەنی زەرد پەیدا دەکات، تەنی زەردیش دیسان هۆڕمۆنی دووەمی هێلکەدان واتە ( پڕۆجیسترۆن) یان (لۆتئین) تەڕ دەکات ئەوەش لە مانگەکانی سەرەتای ژیانی کۆرپەڵەدا زۆر کاریگەرە.

٣- هۆڕمۆنی: Luteo – Tropic Hormon

ئەو هۆڕمۆنە کە (پڕۆلاکتین)یشی پێ دەڵێن بۆ پارێزگاری و بەردەوامی تەنی زەرد و دابین کردنی تەڕی لۆتئین تا دوو حەفتە پێویستە، سەرەڕای ئەوەش ئەو هۆڕمۆنە لەسەر ڕژێنی مەمک شوێنەواری هەیە دەبێتە هۆی تەڕی شیر.



تعليقات