بەشی چواردەیەمی خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئاشتبوونەوە:

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر بینی لەگەڵ کەسێک ئاشت بوویەوە، تەمەنی درێژ دەبێ.


ئەگەر لە ئاشتەواییدا کەسێکی بۆ گەندەڵی ئایین هان دەدا، ئەوا خۆی بۆ کاری چاکە و خێر کردن لە ڕێی ئاییندا بانگ دەکەن.
ئەگەر بە تووڕەییەوە بانگی کەسێکی دەکرد بۆ ئاشتبوونەوە، ئەوا خۆی بۆ گەندەڵی و ڕێگای شەڕ بانگ دەکەن.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: ئاشتی لە خەودا سێ ڕووی هەیە.
یەکەم: تەمەن درێژی.
دووەم: هێز و توانا.
سێیەم: بانگەواز و بیروباوەڕی چاکە و پەسەندکراو.

تعليقات