بەشی نۆزدەیەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، شێوەکاری دەزگای زاوزێی پیاو:

کرداری هێلکەکان: هێلکەکان خاوەنی دوو جۆرە شێن:


یەکەم شێی ناوەوە کە ڕاستەوخۆ تێکەڵی خوێن دەبێت و پێی دەڵێن هۆڕمۆنی تستۆسترۆن، ئەوی تریان شێی لاوەکییە کە سپێرم یان توخمی پیاوی پێ دەڵێن، هۆڕمۆنی تستۆسترۆن پەیداکەری سیفەتی دووەمی جنسییە لە پیاودا و هەروەها دەبێتە مایەی باڵغ بوون.

دەنگ گڕی و شەرمی تایبەت و مووی ڕیشوسمێڵ و بن باڵ و مەیلی جنسی لەگەڵ ژن و گەشەی دەزگای زاوزێ و دەرەوە، لە شوێنەوارە دیارەکانی ئەو هۆڕمۆنەن.

وێنە و شێوەکاری توخمی پیاو:

ئیسپرماتید، توخمەکان دروست دەکەن، توخمە پێ گەیشتووەکان لە دوای دروست بوونیان دەچنە ناو لوولەی مەنییەوە، توخم شانەیەکی بەجوڵەیە و لە سێ بەش پێکهاتووە.

١- سەر، خاوەنی هەستێکی گەورەیە.

٢. گەردن، مل.

٣- کلک.

توخم بەو جووڵە شوپۆلەیەی کە هەیەتی بە هۆی کلکیەوە وەکوو سەرە مێکوتەکانی بۆق جووڵە دەکات، هەر سێ چرکە یەک سانتی مەتر ڕێگا دەبڕێت بە مەرجێک بەرەو یەک ئاراستە بڕوات

.مەنی کە دروست بوو و چووە ناو کیسەکانی مەنییەوە، لەوێدا کۆ دەبێتەوە، کیسەکانی مەنی هەندێک شەکر لە جۆری (فیدۆکتۆز) و ڤیتامین C یان (ئەسید ئاسکوربیک) تەڕ دەکەنەوە کە دەبێتەوە مایەی جووڵەی توخمەکان.

مەنی چەند چرکەیەک دوای فڕێدانی بە شێوەی شلەیەکی یەک ڕەنگ دێتە دەرێ، پڕۆستات خاوەنی شێیەکی ئێجگار گرنگە کە بەشی هەرە زۆری قەبارەی مەنی پێک دێنێ و بە تایبەتی ماددەیەک بە ناوی (فیبرینولیزین) کە مەنی دوای ڕژانی بە شێوەی شلەیەکی یەک ڕەنگ دەردێنێ.

توخم یان سپێرمی پیاو لە کۆتاییدا وەک سەرە مێکۆتە کلکی هەیە تا بتوانێ بە هۆی ئەو کلکەوە لە ناو شلەی سپێرمەکاندا مەلە بکات و بجووڵێ، بە تایبەتی تا لە (بۆڕی داڵانەوە بەرەو منداڵدان و هێلکە جۆگە سەربکەوێ) و کرداری پیتاندن ئەنجام بدات، ئەگەر لەو کاتەدا لەگەڵ هێلکەیەکی مێینەی ئامادە کراودا یەک بگرێ، گەرانێژی سەردەگرێ و منداڵ دروست دەبێ.



تعليقات